May 23, 2017 12:56 Asia/Tehran
  • یونیسیف: ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵی ئێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی ‌چه‌کدارکردنیان له‌سه‌ره‌

رێکخراوی یونیسێف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ئەوە دەدات کە ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵ لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هەڕەشەی بە چەکدارکردنیان لە سەرە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ میلله‌ت، رێکخراوەی یونیسێف ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ بە هۆی کەمی وەبەرهێنان لە بواری فێرکردن، ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵ لە عێراق هەڕەشەی بە چەکدارکردنیان لەسەرە لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.

رێکخرای یونیسێف راشیگەیاندووە ؛ ئەگەر وەبەرهێنان لە کەرتی فێرکردن لە عێراق، جێبەجێ نەکرێت ئەوە ئایندەیەکی مەترسیدار چاوەڕوانی ئەو منداڵانە دەکات.

ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ پێداوه‌ کە بڕە پارەیەکی زۆر لە بواری وەبەرهێنان لە کەرتی فێرکردندا لە عێراق بەدەر چووە و نیوەی قوتابخانەکان لە عێراق پێویستیان بە نۆژەن کردنەوەی خێرا هەیە.

 ناوبراو جەختی کردەوە کە گرنگە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بۆ منداڵن لە عێراق دابین بکرێت کە بۆ فێرکردن و خوێندن پێویستیانە چ لە ئاستی خوێندنی باش بێت یان پێداویستییەکانی قوتابخانە.