حوزه‌یران 27, 2017 17:04 Asia/Tehran
  • پێداگری ئەمریکا لەسەر ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ هێزی کوردی سوریا

ئەمریکا ڕایگەیاند تەنانەت دوای ئازاد کرانی رەقە بۆ هێزی یەپەگە چەک دەنێرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، جەیمز ماتیس  وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند  ناردنی چەک بۆ هێزی کوردی یەکەی بەرگری گەل لە باکووری سوریا دوای ئۆپراسیۆنی رەقەش  درێژەی دەبێت  .  ناوبراو وتی  :  چەکەکانیان لێ ناستێنینەوە بەڵکوو لەگەڵ ئەو چەکانەی کە پێویستیانە  دەیگۆڕینەوە  .

بەرلەمە هەندێ سەرچاوەی  هەواڵ  بەگێڕانەوە لە وەزیری بەرگری ئەمریکا وتبووی کە ئەمریکا بە نیازە دوای ئۆپراسیۆنی رەقە ئەو چەکانەی  بە کوردەکانی دابوو وەربگرێتەوە  .

ماتیس وتی   رەنگە پێویست بێت دوای ئازاد کرانی رەقەش بۆ یەپەگە چەک و چۆڵ بنێرێین.

تورکیا وەک یەکێک لە هاوپەیمانانی ئەیالەتی یەکگرتوو لە پەیمانی ناتۆ هیوادارە  ئەم وڵاتە دوای کۆتایی ئۆپراسیۆنی رەقە  ئەو چەکانەی بە یەپەگەی داوە  لەم تاقمە وەری بگرێتەوە  چونکوو لەسەر ئەو باوەڕەیە  ئەم تاقمە  باڵی سووری پەکەکەیە و هەڕەشەیە بە دژی تورکیا .

ماتیس سەبارەت بە پرسی وەرگرتنەوەی  چەکی هەناردەیی بۆ یەپەکە  بێ ئەوەی  وردەکاری زیاتر بدابە دەستەوە وتی : هەر کارێک کە بۆمان بکرێ دەیکەین.

ماتیس هەروەها وتی : شەڕ بە دژی داعش تەنانەت ددوای ئازاد کرانی رەقەش  درێژەی  دەبێت و باسی ئەگەری وەرگرتنی  ئەو چەکانەی کە پێویست نییە بۆ یەپەگە  کرد و وتی :  نەک  وەرگرتنەوەی هەموو چەک و چۆڵە نێردراوەکان.

ناوبراو لەم بارەوە وتی  : دەبێ بزانین چی دەبێت . بەستراوەتەوە بەمەی کە  هەنگاوی دواترمان چی بێت .

مەبەستم ئەمەیە کە بەکۆتایی هاتنی ئوپراسیۆنی رەقە شەڕ کۆتایی پێ نایا.