قه‌ده‌غه‌کرانی سه‌فه‌ریی تره‌مپ سبه‌ی کۆتایی پێ دێ
قه‌ده‌غه پڕهه‌راکانی دۆناڵد تره‌مپ له‌دژ سه‌فه‌ری هاووڵاتیانی شه‌ش وڵاتی موسڵمان بۆ ئه‌مریکا له‌کاتێکدا سبه‌ی یه‌کشه‌ممه ماوه‌که‌ی کۆتایی پێ دێ که جارێ ڕوون نییه ئاخۆ ده‌رگاکانی ئه‌مریکا سه‌رله‌نوێ له‌ڕووی ئه‌و شه‌ش وڵاته ده‌کرێته‌وه یان نا.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیسنا به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، به‌گوێره‌ی سیاسه‌ته دیپلۆماتیکییه‌کان ده‌بێ باڵوێزخانه‌کان ویان نوێنه‌رانی ئه‌مریکا له‌و شه‌ش وڵاته بریتی له؛ سووریا، ئێران، لیبیا، سۆمال، سودان ویه‌مه‌ن کاری دانی ڤیزا به شارومه‌ندانی ئه‌وان که به‌نیازن سه‌ردانی ئه‌مریکا بکه‌ن به‌ئامانجی کارکردن، خوێندن، گه‌شتیاری یان کۆچکردن، ده‌س پێ بکاته‌وه به‌ڵام به‌بڕوای هه‌ندێ که‌س، حکومه‌تی تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێنییه هه‌ڵبژاردنییه‌که‌ی بۆ پێش گرتن به هاتنی موسڵمانان بۆ ئه‌مریکا هه‌روا به‌رده‌وام بکاو ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه 90 ڕۆژییه لانیکه‌م هه‌تا کاتێک که دادگه‌ی باڵای ئه‌مریکا مانگی داهاتووی زایینی له‌باره‌یه‌وه بڕیار بدات، نوێ بکاته‌وه.
ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه سه‌ره‌تا ئێراقیشی ده‌گرته‌وه‌و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی 120ڕۆژه‌ی هه‌موو په‌ناخوازان بۆ ئه‌مریکاشی ده‌گرته‌خۆ و یه‌که‌مجار تره‌مپ له به‌رواری27ی ژانڤییه حه‌وته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردرا ئه‌و قه‌ده‌غه‌کرانه‌ی راگه‌یاند.
دوابه‌دوای ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه، بشێوی فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌مریکای داگرت و کاردانه‌وه‌ی سیاسی توند له‌دژ ئه‌وان هاته‌دی و چه‌ندین سکاڵاش له‌لایه‌ن گرووپه‌کانی ئازادیی مه‌ده‌نی و لایه‌نگری کۆچبه‌ران له‌دژی هاته‌ئاراوه‌و پاشان، دادگه پێشی پێ گرت.
حکومه‌تی تره‌مپ هۆی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی" ڕاگه‌یاندو وتبووی که ده‌بێ ئه‌و شه‌ش وڵاته پرۆسه‌کانی تاووتوێی پێشینه‌ی پێویستیان هه‌بێ هه‌تا پێش به‌هاتنی تیرۆریستان به ئه‌مریکا بگرن.