تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 13:13 Asia/Tehran
  • پوتین: خەباتی دژ بە تیرۆر دەبێ بەدوور لە هەرچەشنە دوفاقی جوڵانەوە بێ

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی ؛ خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆتە هۆی سەرهەڵدانی بشێوی و ئاڵۆزی و پەرەسەندنی ڕادەی مەترسیی تیرۆریستی.

"ڤیلادیمیر پوتین" شەوی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێبوونی سەد و سی و حەوتەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانی جیهانیدا (IPU) لە شاری "سەنپێتێرزبوورگ"ی ڕووسیا بە پیداگری لەسەر ئەوەی کە خەباتی دژ بە تیرۆریزم دەبێ بەدوور بێ لەهەرچەشنە دوفاقی جوڵانەوە و هەڵاواردن، خوازیاری پێکهاتنی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بوو.

لە کۆبوونەوەی لێژنە پەرلەمانییەکاندا زیاتر لە ١٧٠ وڵاتی جیهان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشدارییان کردووە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە قەیرانی سووریایش وتی: گرووپی تیرۆریستیی داعش کۆنترۆڵی سێ دووی ئەو ناوچانەی خستبوویە ژێر ڕکێفی خۆی، لە دەست داوە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاستانە وتی: ئامانج لە بەردەوام کردنی راوێژکارییەکان لە ئاستانە، تیابردنی تیرۆریزم و گەڕاندنەوەی هێور و پاوەجێی بۆ سووریایە.

 

سەرپەیڤ