تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 16:25 Asia/Tehran
  • پیداگری یەکیەتی ئوروپا لەسەر هەوڵ بۆ پاراستنی بەرجام

جێگری هاوئاهەنگی کەری سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لەسەر هەوڵی ئەم یەکیەتییە بۆ پاڕاستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بەرجام پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما "هێلگا شمید "جێگری هاوئاهەنگی کاری سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی چەک کردنی ناڤۆکی لەمسکۆ وتی: یەکیەتی ئوروپا گشت هەوڵی خۆی دەکار دەهێنێت هەتا بەرجام وەکوو سەنەد وبەڵگەی گرینگ وکلیدی لە ئاستی جیهان بپارێزرێت. " هێڵگا شمید" وتی: هیچ ئیمکانێک بۆ گوڕانی ناوەڕۆکی بەرجام یا لابردن وزێدە کردنی لەئارادانیە ، ئێران ویەکیەتی ئوروپا بەپێی بەرجام ، بەرنامە ی پاوەجی یان بۆ هاوکاری هەیە ." ڤیندی شرمەن " جێگری پێشووی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا یش لە کۆبوونەوەی مسکۆ وتی: شتێک بە ناوی " ڕوح "لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لەئارادانیە وهەرجۆرە هەوڵ بۆ گوڕانی یەک لایەنەی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە لە کۆنگرەی ئەمریکا قەبوڵ کراو نییە.

سەرپەیڤ