بە گوێرەی دوایین ڕاپرسی؛ ترەمپ ،نگەویست ترین و و بێزلێکراوترین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە
تشرینی یهکهم 22, 2017 19:03 Asia/Tehran
بە گوێرەی تازەترین ڕاپرسینی دامەزراوەی " گالۆپ" ، خۆشەویستی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەمتر بۆتەوە .
لە ڕاپرسینی دامەزراوەی ئەمریکایی گالۆپ دا هاتووە ، خۆشەویستی ترەمپ گەییشتۆتە لە سەدا ٣٥ لە حالیکدا کە ئەو ڕێژەیە حەوتەی ڕابردوو لە سەدا ٣٨ بووە . خۆشەویستی ترەمپ لە دوایین ڕاپرسینی ماڵپەری فایو تێرتی ئەێتیش لە سەدا ٣٧.٨ بووە .
خۆشەویستی ترەمپ تەنانەت نەختێک دوای دەسپێکرانی فەرمی کارو ئیشی ئەو لە سەدا ٤٧.٨ بوو کە ئەویش خێرا نزم بۆتەوە. دامەزراوەکانیی ڕاپرسینی ئەمریکایی بەڕاشکاوی وتوویانە کەلە مێژووی هاوچەرخی ئەو وڵاتە، خۆشەویستی هیچ سەرۆک کۆمارێک بە ڕادەی ترەمپ لە دووسەد وحەفتاو چوارەمین ڕۆژی سەرۆک کۆمارەتی ، کەم نەبووە .