تشرینی دووه‌م 18, 2017 12:06 Asia/Tehran
  • رووسیا بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ژاپۆن لەدژ سووریاشی ڤیتۆ کرد

رووسیا دوێنێ هەینی ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ژاپۆن لە ئەنجومەنی ئاسایش کە خوازیاری نوێکرانەوەی یەک مانگەی فەرمانبەرێتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ئیدیعایی لەبارەی کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیاییەکان لە سووریا بوو، ڤیتۆ کرد.

رووسیا بۆ یازدەهەمین جار لە دەسپێکی قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١وە تائێستا کەڵکی وەرگرت لە مافی ڤیتۆی خۆی لەئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پێش گرتن بە پەسەندکرانی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک لەدژ سووریا.

قەیران لە سووریا بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی هەینی پێش ڤیتۆی ئەو بڕیارنامە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا لە لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ بردنەپێشی ئامانجە سیاسییەکانی کەڵک وەردەگرێ.

ڕووسیا رۆژی پێنج شەممەش ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا لەمەڕدرێژکرانەوەی ماوەی فەرمانبەرێتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لەبارەی ڕووداوی خان شەیخونی سووریا ڤیتۆ کرد.

لە هێرشی شیمیایی جێی گومانی رۆژی سێ شەممە چواری ئاڤریلی٢٠١٧ی سەر ناوچەی خان شەیخون لە باشووری ئیدلەبی سووریا، زیاتر لە سەت کەس کوژران و نزیک بە٤٠٠کەس بریندار بوون.

سەرپەیڤ