تشرینی دووه‌م 18, 2017 13:26 Asia/Tehran
  • بێ سەروشوێن بوونی کەشتی ژێردەریایی سوپای ئەرژەنتین بە٤٤ ستافەوە

هێزی دەریایی ئەرژەنتین ڕایگەیاند، کەشتیەکی ژێردەریایی بەناوی سەن خوانی ئەو وڵاتە بە٤٤ کەسی فەرمانبەرو ستافەوە بێ سەروشوێن بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، ئێنریکە بالبی وتەبێژی هێزی دەریایی ئەرژەنتین وتی: کەشتی ژێردەریایی سەن خوان رۆژی چوارشەممە شاری بەندەریی ئوشوایا لەباشووری ئەرژەنتینی بەرەو"مار دێل پلاتا" جێهێشتبوو.

بەقسەی بالبی، فڕۆکەکانی بەدواداگەڕان و کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەرژەنتین خەریکی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی کەشتییە بێ سەروشوێن بووەکە.

وتەبێژی هێزی دەریایی ئەرژەنتین لەهەمان کاتدا کێشە لە پەیوەندی گرتنی لە هۆکارەکانی بێ سەروشوێن بوونی کەشتی سەن خوان ڕاگەیاند.