یەکەمین پێوەندی سەری مرۆڤ ئەنجام دەدرێت
تشرینی دووهم 19, 2017 10:19 Asia/Tehran
یەکەمین پێوەندی سەری مرۆڤ بە لاشەیەک لە چین ئەنجام درا؛ بڕیارە بەم زووانە نەشتەرگەری پێوەندی سەری مرۆڤ بە لەشی مرۆڤی زیندووش ئەنجام بدرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سایێنس یەکەمین نەشتەرگەری پێوەندی سەری مرۆڤ لە سەر لاشەیەک لە چین ئەنجام دراوە.
بە وتەی سێرجیۆ کاناورو بەرپرسی Turin Advanced Neuromodulation Group، ئەو نەشتەرگەرییە ١٨ کاتژمێرییە کارناسان نیشانی دا، دەتوانرێت سەرکەوتووانە بڕبڕەی پشت، دەمار و دەمارە خوێنییەکان بە سەرە جودا کراوەکە پێوەند دایەوە.
ئەو پڕۆفسۆرە ئیتاڵیە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڤیەن ڕایگەیاند بەم زووانە نەشتەرگەری هاوشێوە لەسەر مرۆڤی زیندوو ئەنجام دەدرێت.