پێداگری لاڤرۆف لە سەر گرینگایەتیی هاوکاریی سێ لایەنەی ئێران، ڕووسیا و ئازەربایجان
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی هاوکاریی سێ لایەنەی نێوان ئەم وڵاتە، کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سێرگەیی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە وتی؛ چوارچێوی هاوکاریی ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان لە سەر بنەمای قازانجی هاوبەش و هۆگریی بە ڕاهاتن لەگەڵ یەکترییە.
لاڤرۆف وتیشی: گەشەپێدانی سیستەمی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی باکوور_ باشوور لە ئامانجەکانی دیکەی ئەم پێوەندییانە دێتە ئەژمار.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی هاوکاریی نێوان سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیای بەوە زانی کە هەر سێ وڵات بەرامبەر بە باروودۆخی سووریا یەک هەڵوێستی هاوبەووشیان هەیە و هەر سێ وڵات خوازیاری دامەزرانی ئاشتی و هێوری لە سووریادان.
ئەو لێدوانەی لاڤرۆف لە کاتێکدایە کە دووەم کۆبوونەوەی سەرانی ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان یەکەم ڕۆژی مانگی نۆڤەمبەر لە تاران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆاری ئێران، ڕووسیا و تورکیایش بڕیارە ٢٢ی نۆڤەمەر (سبەی) لە شاەری "سووچی"ی ڕووسیا بەڕێوە بچێ.