تشرینی دووه‌م 24, 2017 14:08 Asia/Tehran
  • سەركەوتنی ئاشتی، پەیامی سووچیە بۆ جیهان

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەندەری سووچی لە باشوری ڕووسیا، دانوستانێکی سێ قۆڵی لە نێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.

گرنگترین تەوەری ئەم کۆبوونەوە، ڕەوتی داهاتووی چارەسەربوونی قەیرانی سوریا بە پێی دەرەنجامە سەرەتاییەکانی دانوستانەکانی ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بوو. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش بەیاننامەیەکی هاوبەش لە نێوان هەر سێ وڵات بڵاو کرایەوە کە ڕێ و شوێنی پێویستی بۆ دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا دیاری کردووە.

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەرپرسانی باڵای ڕووسیا، ئێران و تورکیا بە گرنگترین کۆبوونەوەی ئەم بەرەیە لە قەیرانی سوریا دادەنرێت. پوتین لە سەرەتای کۆبوونەوەکە دەستخۆشی کرد لە هاوتا ئێرانی و تورکەکەی خۆی کە بانگهێشتنامەكەیان قبووڵ کردووە و سەردانی ڕووسیایان کردووە.

سەرۆكانی سێ  وڵات هەروەها ڕێككەوتن لە سەر ئەوەی كە یارمەتی سووریا بدەن لە پێناو گەڕاندنەوەی یەكیەتی و یەكڕیزی و گەیشتن بە ڕێگا چارەیێكی سیاسی بۆ چارەسەری قەیرانە سیاسییەكەی سووریا لە ڕێگای ڕەوتێكی سووری - سووری گشت داگر، ئازاد، دادوەرانە و ڕقڕاشكاوانە كە یارمەتی بدات بە ئامادە كردنی دەستوور بە پاڵپشتی جەماوەری ئەو وڵاتە و بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادوەرانە بە بەشداریی هەموو خەڵك ئەویش لە ژێر چاودێری ڕێكخراوی نەتەوەكاندا.

پێشوازیی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەی کۆتایی سوچی

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: کۆماری عەرەبی سووریا داکۆکی دەکات لەهەرچەشنە ڕەوتێکی سیاسی لەمەڕ پشتگری لە سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا ، لەو ڕووەوە حکومەتی سووریا پێشوازی دەکات لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرانی سێ لایەن لە سوچی.

کۆبوونەوەی سەرۆکان لە سوچی هەنگاوی گرینگ لە چارەسەرکرانی مەسەلەی سووریا وپاوجێ کردنی بارودۆخە

بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەی سوچی

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی نێوانیان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە تێیدا یەکەمایەتی سەرەکی بۆ هاوکارییەکانی داهاتوو لە پێناو چارەسەربوونی سیاسی قەیرانی سوریا دیاری کراوە.

ڤلادیمیر پوتین لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی لە گەڵ ڕۆحانی و ئەردۆغان، بە سەرکەوتووانە پێناسەی کرد و دڵنیایی ئەوەیدا کە قۆناغی سەربازی جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا بەرەو کۆتایی دەڕوات و لە ئێستادا پێویستە هەوڵەکانمان لە سەر چارەسەری سیاسی و هەروەها بنیات نانەوەی ئەم وڵاتە چڕ بکەینەوە.

  سەرۆک کۆماری ڕووسیا، سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکەی سوچی

پۆڵ سالم جێگری یەکەمی سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن لە نووسینێکدا کە لە گۆڤاری پۆلیتیکۆ بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا ڕوون بووەتەوە کە بەرەی مۆسکۆ، تاران و ئانكارا لە سوریا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و دوناڵد ترەمپ لە دۆسیەی سوریا لە بەرامبەر ڤلادیمیر پوتین شکستی هێناوە.

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەرپرسانی باڵای ڕووسیا، ئێران و تورکیا

ئەمەش ڕاستییەکە کە کۆبوونەوەی لوتکەی سووچی پیشانی داوە کە پرسی بنیات نانەوەی سوریا لە پاش کۆتایی شەڕی ئەم وڵاتە لە ئێستادا کەوتووەتە دەستی سێ وڵاتی ڕووسیا، ئێران و تورکیا کە زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە بە چارەسەربوونی قەیرانی سوریاوە سەرقاڵن و ڕۆڵی ئەمریکا لەم قەیرانە چەندین ساڵەیە تەنیا بە کوردانی سوریاوە سنوردار بووە.

سەرپەیڤ