کانونی یه‌که‌م 11, 2017 14:09 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕووسیا لە هەوڵی فەرانسا بۆ دەست گرتن بە سەر سەرکەوتنەکانی سووریادا

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا قسەکانی کاربەدەستانی فەرانسیی لەمەڕ حاشاکردن لە ڕۆڵی سووریا لە بەچۆک دا هێنانی داعش لە سووریای ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاس لە مۆسکۆوە، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: هاوبەشەکانی ڕۆژئاواییمان لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە شکست هێنانی داعش هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووسیاوە نییە، بەڵکو ئەوان و هێزەکانی هاوپەیمان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا هۆکاری تەفروتونا کرانی تاقمی ڕەشەکوژی داعشن لە سووریادا.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیامێکدا لە پەیجی فەیسبووکەکەی ڕوو لە ڕۆژئاواییەکان نووسی: برایان، تکایە لە بەر دەستهاتەکانتان لە عێراق و لیبی و ئەفغانستان شانازی بە خۆتان بکەن.

ژان لۆ ئیۆلۆ دریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا لەم دواییەدا وێڕای ڕەت کردنەوەی ڕۆڵی ڕووسیا لە بەچۆک دا هێنانی داعش  بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە ئەمە لەشکریانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بوون کە داعشیان لە سووریادا بە چۆک دا هێناو لەم وڵاتە دەریانپەڕاندن.

پێشتر سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتبووی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە.

لە بەرامبەردا ڕووسیا لە ناوەڕاستەکانی ساڵی 2015 بە پێی داخوازیی فەرمیانەی دەوڵەتی یاسایی سووریا، هێزەکانی لەو وڵاتە مۆڵ داو لە شەڕی دژی تیرۆریستان داکۆکیی لەو وڵاتە کرد.

 

سەرپەیڤ