کانونی یه‌که‌م 12, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • پۆلیسی ئەمریکا: ڕووداوەکەی مەنهەتەنی نیۆیۆرک، تیرۆریستییە

پۆلیسی ئەمریکا بەڕاگەیاندنی شووناسی کەسێک کە دەستی بوو لە تەقینەوەی ڕۆژی ڕابردووی شاری نیۆیۆرک، ئەو ڕووداوەی بە هەوڵێکی تیرۆریستی زانی و بەرپرسایەتییەکەشی خستەئەستۆی داعش.

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕاپۆری دا؛ گومانلێکراوی ئەو ڕووداوە، لاوێکی٢٧ساڵان بەناوی عەقائید ئەڵڵا خەڵکی بەنگلادشە کە کۆچی کردبووە ئەمریکا.

ئەو میدیا ئەمریکییە ڕایگەیاند؛ جێمز ئونیل کۆمیسێری پۆلیسی نیۆیۆرک لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گومانلێکراوی ئەو ڕووداوە بەبەکارهێنانی شتێکی تەقینەوەیی دەسکرد کە تەکنیکی تەقینەوەیی ئاستی نزمی بوو و بە بەستنی لەجەستەی خۆی، لەئەنقەست تەقاندییەوە.

رۆژی دووشەممە تەقینەوەیەک لە نزیک ترمیناڵی پاسی پۆرت ئۆتۆریتی کە لەتەنیشت شەقامی٤٢ی مەنهەتەنی نیۆیۆرک هەڵکەوتووە، ڕووی داو بووە هۆی برینداربوونی چوار کەس.

شاری نیۆیۆرک لەسەروبەندی رۆژانی پشووی کریسمەس، لەحاڵەتی ئامادەیی باڵای ئاسایشی دایە.

سەرپەیڤ