ڕەخنەی گوترێش لە قۆڵبەست کرانی پەیامنێران و پێشێلکرانی مافی مڕۆڤ لە میانمار
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەخنەی گرت لە گرتنی دوو پەیامنێر و هەروەها پێشێلکرانی مافی مڕۆڤ لە میانمار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆیترز؛ ئانتونیو گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی پێنجشەمە ڕایگەیاند گرتنی دوو پەیامنێری ڕویترز لە شاری " یانگۆن " پێتەختی میانمار نیشانەی کەم بوونەوەی ئازادی مێدیاکانە لەو وڵاتە . سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە وتنی ئەوەی کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەر کارێک کە دەتوانێ بۆ ڕزگار کردنی ئەو پەیامنێرانە ئەنجام بدات وتیشی : گرینگترین نیگەرانی هەنووکەیی سەبارەت بە میانمار پێشێلکرانی توندی مافی مڕۆڤ لەو وڵاتە لە ڕەوتی سەرکوتکرانی موسوڵمانەکان لە ئیالەتی ڕاخینە کە بووەتە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە 600 هەزار کەس لە ئەندامانی ڕوهنگیا . بە وتەی گوترێش گرتنی ئەو دوو پەیامنێرە بە ئەگەری زۆر هاوپەیوەندە لە گەڵ سەرکوتی موسوڵمانانی ڕۆهینگیا . سەرکوتکاریەکان لە ئیالەتی ڕاخین نیشانەی ئاشکرای جەنایەتی بەرە کوژیە کە دژی موسوڵمانەکانی ڕوهینگیایی ئەنجام دەدرێت . بە پێی لێکوڵینەوەکان لە توند و تیژیەکانی نێوان 25 ئاگوست تا 25 سێپتامبری 2017 زیاتر لە شەش هەزار و حەوتسەد موسوڵمانی ڕوهینگیایی لە میانمار کوژراون کە 730 منداڵی کەمتر لە پێنج ساڵیش لە نێوان کوژراواندایە .