ئەمریکا بەشێک لە یارمەتییە وادە دراوەکان بە " ئانرۆڤا" ی هەڵپەسارد
ئەمریکا رۆژی سێی شەممە لە درێژەی ستراتژیای دوژمنکارانەی دژی خەڵکی مەزلوومی فەلەستین، دانی ٦٥ ملوین دۆڵار لە یارمەتییە وادە دراوەکان بە ئاژانسیی فریا گوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان " ئانرۆڤای" هەڵپەسارد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، کاربەدەستێکی ئەمریکایی کە داوای کرد ناوی لەقاو نەدرێت بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئیدعای کرد شێوەی کاری ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان سەر بە رێکخراوی نەتەوەکان، پێویستی بە "پێداچوونەوەی جیددی" هەیە .
ئەم کاربەدەستەی ئەمریکایی وتیشی " دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا تەنیا بە تەرخان دانی ٦٠ ملوین دۆڵار لە یارمەتییە پەسەند کراوەکان بۆ ئەم ئاژانسەی فریاگوزارییە ڕەزامەندی دەربڕیوە .
ئاسۆشێتێد پرێس بەر لەوە ڕایگەیاندبوو ترەمپ خەریکی لێکدانەوەی کەمکردنەوەی یارمەتی بە ئانرۆڤا لە ١٢٥ ملوین دۆڵار بۆ ٦٠ ملوین دۆڵارە.
" بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەمدواییە جەختیکردبوو " ئانرۆڤا" دەبی لیکبپرژێت و لەناو بچێت.
ئەم کاربەدەستە ئەمریکاییە وتیشی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا تەنیا لەگەڵ تەرخان دانی ٦٠ ملوین دۆڵاڕ لە یارمەتییە پەسەند کراوەکان بەم ئاژانسە ڕەزامەندی دەربڕیوە . ئاسۆ شیتید پریس بەر لەوە ڕایگەیاندبوو ترەمپ خەریکی لێکدانەوەی کەمکردنەوەی یارمەتی با ئانرۆڤا لە ١٢٥ ملوین دۆڵار بۆ ٦٠ ملوین دۆڵارە .
" بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لەم دواییە جەختیکردبوو " ئانرۆڤا" دەبێ لێکبپرژێت و لەناو بچێت .
ئانرۆڤا لە هەشتەمی دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٩ بە گوێرەی بڕیار نامەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بە مەبەستی فریا گوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان دامەزراوە. ئانرۆڤا ئێستا بە نزیک پێنج ملوین فەلەستینی لە ئەردەن، سوریا، لوبنان و ناوچە داگیر کراوەکان لە رۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن و هەروەها کەرتی غەززە یارمەتیی ئەدات .
"سامی ئەبوو زەهری" وتە بێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین" حەماس" لەمدواییە ڕایگەیاند بریاری ئەمریکا لەمەر ڕاگیرانی پشتگری دراوی لە ئانرۆڤا بە مەبەستیی لەناو بردنیی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان ئەنجام دەگرێت .
دوای ڕۆیشتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، پڕکێشییەکانی کاربەدەستانی زایۆنیستی دوو ەئوەندە بووە و هەر ڕۆژ گەڵاڵەی نوێتر بۆ خستنە ژێر گوشاری فەلەستینییەکان و رۆنانی شارۆچکەی نوێی نایاسایی لە ناوچە فەلەستینییەکان دا پەسەند دەکەن .
سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بەردەوام، " دۆناڵد ترەمپ" ی بە لاگری ئیسرائیل زانیوە .