کانونی دوھەم 17, 2018 19:36 Asia/Tehran
  • کێشەکانی ساڵی 2018

ڕۆژنامەی بەریتانیی " ئێندیپێندنت" : "ساڵی نوێ و کێشەی گەورە – پێش بینییەکانی ئێمە بۆ ساڵی 2018"

ڕۆژنامەی بەریتانیی " ئێندیپێندنت" لە وتارێکدا لە ژێرناوی "ساڵی نوێ و کێشەی گەورە – پێش بینییەکانی ئێمە بۆ ساڵی 2018" نووسی: ئێمە لە ساڵی 2018دا ساڵێکی پڕ هەوراز و نشێومان دەبێت.

 

1- وتووێژی بێرگزیت بەرەوڕووی شکەست دەبێتەوە

کلیلی هەر چەشنە دانووستانێکی سەرکەوتوو، ئەوەیە کە هەر دوولا بزانن چییان دەوێ لە گفتوگۆەکان؟! ئاشکرایە کە دەوڵەتی ترێزا می و پارتی دەسەڵاتداری پارێزکار،تووشی ناکۆکی بوون، بەریتانییەکان نازانن لە بێرگزیت چییان دەوێ. ئەم بابەتە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکیەتیی ئەورووپا لەمەڕ بێرگزیت زۆر دوورلە راستی دەکاتەوە و ئەگەری بێرگزیتی بەپەلە لە مارسی 2019 دا زیاتر دەکات.

 

وتووێژی بێرگزیت بەرەوڕووی شکەست دەبێتەوە

 

2- پەرلەمانی نوێنەران لە ئەمریکا

ئەمریکییەکان لە نۆهەمی نۆڤەمبەر، دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان تا هەر هەموو 453 نوێنەرەکەی پەرلەمانی نوێنەران و 33 سێناتۆر لە کۆی 100 سێناتۆری ئەنجومەنی پیران هەڵبژێرن. دەگوترێ کۆماریخوازان جارێکی دیکە کونترۆڵی هەر دوو پەرلەمانەکە وەدەس دێننەوە.

3- ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیتالیا، قەیرانی دواتر دەبێ لە ناوچەی یۆرۆدا

هەڵبژاردنە سەرانسەرییەکەی ئیتالیا بڕیارە لە بیستەمی مانگی مایدا بەڕێوە بچێ، بە سەرەنجدان بەوەی کە ئابووریی ئیتالیا لە نزیک بە دوو دەیە ئەندامەتی لە یۆرۆدا، گەشەی بە خۆیەوە نەبینیوە، بەختێکی بەرزی دەبێ بۆ دەنگی ئەرێنی ئیتالییەکان لەمەڕ چوونە دەر لەم دراڤە هاوبەشەدا.

قەیرانی  ناوچەی یۆرۆ

 

4-ئیرلەندا و یەکیەتیی ئەورووپا

بەسەرەنجدان بەوەی کە بەریتانیا دووەمین دابینکەری دراڤیی یەکیەتیی ئەورووپا بوو، بێرگزیت دەبێتە هۆی کیشەیێکی دە ملیارد دۆلاری لە بودجەی یەکیەتیی ئەورووپادا. پێدەجێت، ئیرلەندا وەکوو یەکێک لە وڵاتە دەولەمەندەکانی ئەندام، بەشێک لەو بۆشایی بودجەیە، قەرەبوو بکاتەوە و باجدەرانی ئیرلەندیش دەبێ لە بەرامبەر هەڵکشانی ئاستی مافی ئەندامەتی یەکیەتیی ئەورووپا، خۆڕاگری بکەن.

 

سەرپەیڤ