کانونی دوھەم 19, 2018 13:04 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی هەیلی لە داوای لێبووردن لەبەر سووکایەتیی ڕەگەزپەرستانەی ترەمپ

کاردانەوەی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە قسەی پڕسووکێتیی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سەبارەت بە وڵاتانی ئەفریقایی تەنیا بە داخ و مەخابن دەربڕینێک بڕایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا؛ "نیکی هەیلی" نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبونەوەی نائاسایی نوێنەرانی وڵاتانی ئەفریقایی دا بە خۆبواردن لەوەی کە داوای لێبووردن لە وڵاتانی ئەفریقایی بکات لەبەر قسە و لێدوانی پڕسووکایەتیی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بەم وڵاتانە، کاردانەوەی خۆی هەر   تەنیا دەربڕینی داخ و مەخابنی دەربڕی و ئیتر هیچی ترنا .

لەم کۆبوونەوەیەدا "ئاناتولیۆ ئەندونگ ئەمبا" نوێنەری گینەی ئۆستوایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان راسپێری بە هەیلی کرد کە هەوڵی زیاتر بدات بۆ نەهێشتنی ئەو کێشە و دڵێشانەی بە هۆی سووکایەتییەکانی ترەمپ هاتۆتە ئاراوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ یاسادانەران سەبارەت بە کۆچبەری، وڵاتانی ئەفریقایی، هاییتی  و ئەلسالڤادۆری بە  کەسافەتخانە وەسف کرد.

نوێنەرانی وڵاتانی ئەفریقایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی توند، خوازیاری داوای لێبووردنی فەرمیی ترەمپ بوون.

سەرپەیڤ