کانونی دوھەم 20, 2018 13:12 Asia/Tehran
  • ڕزگاریی ترۆریستان، ئامانجی ئەمریکا لە تۆمەتبار کردنی سوریا بە کەڵک وەرگرتنی لە چەکی کیمیاوییە

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئامانجی ئەمریکا لە تۆمەتبار کردنی سوریا بە کەڵک وەرگرتنی لە چەکی کیمیاوی ،ڕزگاری ترۆریستانە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ،  وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی لەم بەیاننامەیە دا ، داوای تاوتۆی ئامانجەکانی ئەمریکای کردووە  لەمەر ئاراستە کردنی وێنەیەکی هەڵە بە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لە بارەی بەرپرسی پەلامارە کیمیاوییەکان لە سوریا  .

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ، بەجەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە مۆسکۆ هەوڵەکان بۆ سەپاندنی بەرپرسایەتی پەلامارە کیمیاوییەکان بە سەر دەوڵەتی سوریا وەک مەسەلەیەکی نالۆژیکانە دەزانێ، هاتووە: بەڵگەی ئەمریکا لەبارەی هەڵوێستی ڕوسیا لە بارەی چەک وچۆڵی کیمیاوی لە سوریا ، بارودۆخی ڕاستەقینەی ئێستا لەبارەی لێکۆڵینەوەی کیمیاوی لە سوریا دەخەوشینێ .

  بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەروەها باسی ئەوە دەکات: سوپای سوریا دوای  هاتنە دی سەرکەوتنەکانی جێی متمانەی، پێویستی بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبە کیمیاوییەکان نییە تاکوو گەرەکی بێت لە ڕێگای ئەوانەوە لە تێکهەڵچوونی دژی ترۆریستان دا سەرکەوێت.

 دوا بە دوای پەلاماری کیمیاوی گوماناوی چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٧، بۆ سەر ناوچەی " خان شیخون" لە ستانی ئەدلێب ی سوریا ، میحوەری ڕۆژئاوایی- عەرەبی لاگری ترۆریسم بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەسبەجێ هەوڵی دا ئەم پەلامارە پاڵبداتە دەوڵەتی سوریا بەڵام دیمەشق بەبرشتانە ڕەتی کردەوە .

 زۆرێک لە کارناسەکان تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی وەک هەولیک بۆ بەلاڕێدابردنی بیرو ڕای گشتی و بە پێچەوانە نیشان دانیی ڕاستەقینەکان هاوڕەوت لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوپای سوریا بەرامبەر ترۆریستان دەزانن.

سەرپەیڤ