کانونی دوھەم 22, 2018 10:29 Asia/Tehran
  • دانوستانی بێ ئەنجام و دەسکەوتی سینای ئەمریکا بۆ کردنەوەی حکومەت

دانوستانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە لەکارکەوتنی حکومەت و کردنەوەی حکومەت بێ دەسکەوت ما .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ ، میچ مەک کانێڵ و چاک شومێر ، رێبەرانی زۆرینە و کەمینەی ئەنجوومەنی سینای ئەمریکا رایانگەیاند سیناتۆرەکان لە راوێژکاری دا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی پێویست بە ئامانجی چارەسەریی ناکۆکیەکان ، واژۆی پرۆژە یاسای بودجە و کردنەوەی حکومەت بە ئەنجام نەگەیشتن .

مەک کانێڵ رێبەری زۆرینەی کۆماریەکان لە ئەنجوومەنی پیراندا تەگەرەنانەوەی دیموکراتەکانی بە هوکاری لەکارکەوتنی حکومەت راگەیاند .

نوێنەرانی دیموکرات جەخت لەوە دەکەنەوە پرۆژە یاسای بودجەی کاتیی دەبێ هەندێ بڕگەش بگرێتەوە بۆ داکۆکی لە بەرنامەی کۆچبەریی " داکا" کە بەرنامەیەکە بۆ داکۆکی لەو کۆچبەرانەی کە بە مناڵی روویان کردووەتە ئەمریکا .

حکومەتی ئەمریکا لە سەرلەبەیانی رۆژی شەممەوە بە دوای واژۆنەکرانی پرۆژە یاسای بودجیە کاتیی لە ئەنجومەنی پیراندا لە کار کەوت .

ئەنجوومەنی سینا دەنگوەرگرتن لە بارەی گەڵاڵەی کردنەوەی حکومەتی بۆ دوانیوەڕۆی دوشەممە بە کاتی واشنگتۆن دانا .

لە ئەگەری رێکنەکەوتندا ، لەکارکەوتنی حکومەتی ئەمریکا تا هەشتی شوباتی 2018 درێژەی دەبێ .

سەرپەیڤ