بەڕێوەچوونی مانۆڕی پەلاماری موشەکیی کۆریای باکوور لە ژاپۆن
یەکەم مانۆڕی چۆڵکردن لە ژاپۆن ، لە کاتی هێرشی موشەکیی کۆریای باکوور ئەمڕۆ دوشەممە بەڕێوەچوو .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتێرز ، خەڵک بە شێوەی خۆبەخش مانوڕی پەلاماری موشەکیی کۆریای باکووریان لە چەندین وێستگەی مێترۆ و هێڵەکانی شەمەندەفەر بەڕێوەبرد و خۆیان گەیاندە ئەو حەشارگانەی بۆ ئەم مەبەستە لەبەرچاو گێراون .
ئەم مانۆڕە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێ کە چەند تاقمێکی بچووکی ناڕازیان رووبەڕووی پۆلیس بوونەوە چونکە نەیاری هەرچەشنە کارێک بوون کە ببێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی نێوان خەڵک .
لە کاتێک دا کە ئەم هیواداریە هەیە کە بە ئامادەبوونی کۆریای باکوور لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی زستانە لە کۆریای باشوور ، بارگرژیی لە ناوچەکەدا کەم بێتەوە ، ژاپۆن بەدوای پەرەپێدانی هەنگاوگەلێکە بۆ ئامادەکردنی شارومەندانی لە بەرامبەر روودانی شەڕێکی ئەگەریی .
تۆکیۆ لەسەر ئەم باوەڕەیە کە هەڕەشەی موشەکیی بالستی و ئەتۆمی کۆریای باکوور هەروا ڕوو لە زیادبوونە .
واشنگتۆن وهاوپەیمانەکانی هەمیشە خوازیاری وەستانی تاقیکردنەوەی سەربازیی و ناڤۆکیی کۆریای باکوورن . بەڵام پیۆنگ یانگ بە جاران جەختی کردووەتەوە تا کاتێک کە ئەمریکا و هەوپەیمانەکانی درێژە بدەن بە هەڕەشەکانیان لە دژی کۆریای باکوور ، ئەم وڵاتەش درێژە ئەدات بە بەهێزکردنی توانایی سەربازیی و پەلاماری دەسپێشخەرانەی خۆی .