بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پێکهاتنی کارگرووپی چاکسازی کۆهەنگاوی ( برجام )
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کرد لە گەڵ بریتانیا ڕێککەوتوون لە سەر پێکهاتنی کارگروپی چاکسازی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاو بەرجام .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئاسو شەیتد پرێس ڕێکس تیلرسون وەزیر دەرەوەی ئەمریکا دوای دیدار لە گەڵ تڕێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە لەندەن بانگەشەی کرد بۆ پێکهاتنی کار گرووپێک پێکهاتوو لە کارناسان بە مەبەستی چاکسازی کەم و کوڕیەکانی بەرجام ڕێککەوتووین .تیلرسون وتیشی ئەو کارگرووپە مومکینە لە هەفتەی داهاتووە وە د انیشتنی هەبێت . وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کرد ڕوانگەی هاوبەش لە نێوان بریتانیا فەڕانسا و ئاڵمان لەمەڕ پێویستی لێکدانەوەی بڕێک لە پرسەکانی ڕێکەوتنی ناڤۆکی لە ئارادایە . وتخکانی تیلرسون لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هەر جۆؤە وتووێژێکی دوبارە سەبارەت بە بەرجام مومکین نیە " گوڕین لەو ڕێکەوتنە نێونەتەوەییەی بە پێشێلکاریزانیوە . ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پ ێنج کویەک لە ژانویەی 2016 وە جێ بە جێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام بو جێ بە جێ کرانی بێ بەڵێنی دەکات .