کانونی دوھەم 23, 2018 10:40 Asia/Tehran
  • نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن  ،واز لە پۆستەکەی دێنێ

سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان ڕایانگەیاند نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن حازر بە درێژ کردنەوەی ماوەی فەرمانبەرایەتیەکەی لە یەمەن نیە و لە کۆتایی فێڤریەی داهاتوو لە پۆستەکەی دەکشێتەوە .

ڕویترز  ڕۆژی  دوشەمە  بە گێڕانەوە  لە ئیستیفان دوجاریک  وتەبێژی  ئانتونیو گوترێش  سکرتێری گشتیی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان وتی   ئیسماعیل وەلەد شێخ  دوای  سێ  ساڵ  چالاکی  وەک نوێنەری  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن  کۆتایی  فێڤریەی 2018  لە پۆستەکەی   دەکشێتەوە.

دوجاریک  ڕۆژی دووشەمە  لە پرێس کونفڕانسێکدا  ڕایگەیاندووە  وەلەد شێخ  سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانی  ئاگادار کردووەتەوە   کە لە فێڤریەی 2018  کۆتایی  بە فەرمانبەرایەتیەکی دەدات . بە وتەی  دوجاریک بەو حاڵەشەوە   وەلەد شێخ بەڵێنی داوە  کە چالاکی خۆی لە ڕێگای  دیپلوماسیەوە  بۆ کوتایی دان  بە توند و تیژی  و گەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی   سیاسی  کە  گرینگی   دەدات   بە ئاواتە  ڕەواکانی  خەڵکی یەمەن  تا کاتی  دیاریکرانی جێنشینی درێژە پێی بدات .هێندێک  لە پێشبینیەکان   دەڵێن کە  مارتین کوژر  دیپلوماتی   ئاڵمانی  کە بەرلەوەش نوێنەری  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری لیبی  بووە  جێنشینی  وەلەد شێخ بێت .  تێکهەڵچوونەکان  لە یەمەن  لە نزیکەی  سێ ساڵ  لەمەوبەر  بە پەلامار بۆ سەر یەمەن  بە ئامانجی  گەڕاندنەوەی  مەنسوور هادی  سەرۆک کوماری دەس لە کار کشاوە  و هەڵاتووی  ئەو وڵاتە بو سەر دەسەڵات دەسپێکرا  لەو ماوەیەدا  زیاتر لە   دوازدە هەزار کەسی  دیکە ئاوارە  بوونە  ئەو پەلامارگەلە جگە لە کوشتاری  کەسانی  بێ  تاوانی  یەمەنی   بووەتە هۆی  کاول بوونی  ژێرخانەکانی  ئەو وڵاتە . عەرەبستانی سەعوودی  هەروەها  بە داخرانی  تێپەڕگاکانی  یەمەن  ئیجازەی  ناردنی  هەر جۆرە  یارمەتیەکی  مڕۆڤ دۆستانە بۆ خەڵکی  یەمەنی   ڕووبەڕووی  کێشە  کردووەتەوە  و بەم جورە  خەڵکی یەمەن  نزیک بوونەتەوە  بە کارەساتی گەورەترین  قات و قڕی  قەرەن .

سەرپەیڤ