کانونی دوھەم 23, 2018 19:14 Asia/Tehran
  • پێداگری فەڕانسە لە سەر پێبەندیی بەبڕشتانە بە بەرجام

وەزیری دەرەوەی فەرانسە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە داسەپانی زەخت وگوشاری ئەمریکا بەسەر ئوروپا بۆ پیداچوونەوە بەسەر بەرجام وتی: لەدیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر وادەو بەڵێنی بەبڕشتانەی پاریس لە هەمبەر بەرجام، پێداگری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " ژان ئایو لودریان " ئەمڕۆ سی شەممە بەر لەدیدار لەگەڵ" ڕیکس تەیلرسون " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کردەوەکانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر وڵاتانی ئوروپایی بۆ پیداچوونەوە بەسەر بەرجام ناڕەزایەتی دەربڕی.

هەواڵدەری ئاسۆشێتێد پرێس یش ڕاپۆرتی دا، لودریان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران وتوویەتی لە دیدار لەگەڵ تەیلرسون لەسەر وادەو بەڵێنی بەبڕشتانەی فەرانسە لە هەمبەر بەرجام پیداگری دەکات.

ئەم کاربەدەستە فەرانسیە بە ئاماژەدان بە نیودەوڵەتی بوونی بەرجام وئەمەکە ڕوسیا وچین یش لە مۆرکەرانی بەرجامن ، ئەم پرسیارەی هێنایە ئاراوە کە ترامپ بە چ پاسادانەوەیەک بەرپرسایەتی بڕیاردان لەبارەی بەرجامی خستووەتە ئەستۆی کۆنگرە وئوروپا.

ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک بەریتانیا ، فەرانسە، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئاڵمان، لە ژانێڤەری دووهەزاروشازدە جێ بەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێ بەجێ کرانی بێ بەڵینی دەکەن.

شایانی باسە ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی هەرجۆرە وتووێژی هەمدیسان لە بارەی بەرجام ، گوڕان لەم ڕیککەوتنە نێودەوڵەتیەی بە بنپێکردنی زانیوە.