شوبات 17, 2018 08:26 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران ئەمن ترین وڵاتی ناوچەیە

"محەممەد جەوادزەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای گوشارە نێو دەوڵەتییەکان، ئەمنترین و بەدەستەڵاتدارترین وڵاتی ناوچەکەیە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، "محەممەد جەواد زەیرف" ئێوارەی هەینی لە کۆری ئێرانییەکانیی دانیشتووی دێلی نوێ، بە ئاماژە بەوەی لە هەندێک لە ساڵان دا هەموو ئەنجامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان  دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بایکۆت و بڕیارگەلێکیان بەڕێوە بردووە ، وتیشی: ئێران لە چل ساڵی ڕابردوودا لە ژێرتووندترین بایکۆت و گوشارەکانی وڵاتانی گەورە دابوو بەڵام بەردەوام بە پاڵدان بە دەستەڵاتی جەماوەری توانیبووی بە پێشرەوتی گەورە دەستی ڕابگات.

  زەریف بەڕاشکاوی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ بە پاڵپشتی ئامادە بوونی خەڵک، ڕۆڵی چالاک، کاریگەر و بنیاتنەری لە گۆڕەپانی نێو دەوڵەتی دا دەستخستووە.

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە کۆری ئێرانییەکانیی دانیشتووی دێلی نوێی هەموو بەرپرسانی بە خزمەتگوزاری گەلی  ئێران وەسف کرد و وتیشی: پێشکەوتنەکانی زانستی ، ئابووری و سەرکەوتنەکان لە گۆڕەپان و شانۆوە نێو دەوڵەتییەکان بە هۆی  لە خۆبوردوویی خەڵکە و دەبێ بەرپرسان بۆ خزمەتکردنی خەڵک زۆرتر هەوڵ بدەن.

 حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرووی وەڤدێک کە چەن ئەندامی دەوڵەت لە وان " محەممەد جەواد زەریف" هاوڕێیەتی دەکەن ، ئێواڕەی پێنج شەممە بۆ دیداری سێ رۆژە  لەسەر بانگێشتنی "نارندرا مودی" سەرۆک وەزیرانی هێند گەییشتە ئەو وڵاتە.

 گروپێک  لە چالاکڤانە ئابوورییەکانی کەرتی نادەوڵەتیش هاوڕێ سەرۆک کۆمارن.

 ڕۆحانی  ئەمرۆ شەممە لەگەڵ مودی و هەروەها سەرۆک کۆماری هێند و هەروەها  وەزیری دەرەوە دیدار و لە کۆبوونەوەی ئابووری دوو لایانە دا بەشداری دەکەن.

سەرپەیڤ