کووریای باکووری : بایکوتەکانی ئەمریکا بە واتای ڕاگەیندرانی شەڕە
کوریای باکووری ڕایگەیاند : بایکوتەکانی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئەو وڵاتە بە واتای ڕاگەیندرانی شەڕە .
هەواڵدەری فەرمی کوریای باکووری ڕۆژی یەکشەمە بە گێڕانەوە لە وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو واتە کە ناوێکی لێ نەبراوە وشداری دا : هەر جۆرە دەسدرێژکاری بە مڵکەکانی کوریای باکووری و گەمارۆی گەمیەکانی ئەو وڵاتە بە کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە بایکوتەکانی ئەمریکا لە ڕوانگەی پیونگ یانگەوە بە واتای ڕاگەیندرانی شەڕە . کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی کوریای باکووری جەختی کرد : ئەمریکا بە بایکوتە نوێیەکانی خۆی کە بە دان پێی دانانی زۆرێک قورسترین بایکوتەکان دژی پیونگ یانگ دێتە ئەژمار شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی بەرەو ناوچە پەرە پێی ئەدات . ئەو وتەبێژە ، ئەمریکا بە بەرپرسی شوێنهاتەکانی نالەباری هەر جور تێکەڵچوون لە شێوە دوورگەی زانی و وتی : بە بوونی دەسەڵاتی سەربازی ناڤۆکییە کە کوریای ب اکووری دەتوانێ ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ئەمریکا بێتەوە . سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو پێڕستێک لە بایکوتەکانی ڕاگەیاند کە 50 بەشگە و گەمیی لە کوریای باکووریی و چین و چەن وڵاتی دیکە دەگرێتەوە .