پێشنیاری بایکۆتی ترۆئیکای ئوروپایی لە دژی ئێران
هەواڵدەری رۆیتێرز باسی گەلەکۆمەکی نوێی ئاڵمان ، فەڕەنسە و بەریتانیا دەکات بۆ بایکۆتی ئێران لە ژێر ناوی راگرتنی ئەمریکا لە بەرجامدا .
بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز ، ئاڵمان و فەڕەنسە و بەریتانیا بۆ هاندانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ مانەوە لە رێککەوتنی ناڤوکی ( بەرجام ) ، پێشنیاریان بە یەکیەتی ئوروپا داوە بایکۆتی نوێ لە دژی ئێران داسەپێنێ .
ئەم بایکۆتانە ، کەسانی ئیددعابۆکراو لە بەرنامەی موشەکیی و هەروەها چالاکیەکانی ئێران لە سوریا دەکاتە ئامانج . ئەم هەواڵە لە کاتێک دا بڵاو دەبێتەوە کە ئیمزاکەرانی بەرجام ئەمڕۆ هەینی لە ویەن پێتەختی ئوتریش ، یازدەهەمین دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی ئەم رێککەوتنەیان بەڕێوەبرد . کەندوکۆسپ نانەوەکانی ئەمریکا لە رێگای جێبەجێ کردنی بەرجام بە گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بە کۆشکی سپی بووە بە هەڕەشەیەک بۆ نەمانی ئەم رێککەوتنە . ترۆئیکای ئوروپا وێڕای داربڕینی دژایەتی لە گەڵ گەف و هەڕەشەکانی تڕەمپ لە دژی بەرجام هاوڕێ بووە لە گەڵ داواکانی ئەو بۆ توندکردنی گوشارەکان لە دژی تاران .
ئەوە لە کاتێک دایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا لە هەموو نۆ راپۆرەکەی خۆیدا ، پێبەندبوونی ئێرانی بە هەموو بەڵێنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست کردووەتەوە .