ئادار 20, 2018 10:14 Asia/Tehran
  • پێداگریی مۆگرینی لەسەر بڕیارو ئیرادەی یەکێتی ئوروپا لەپێناو پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

فدریکا مۆگرینی بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا پێی داگرت لەسەر بڕیارو ئیرادەی ئەو یەکێتییە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(برجام).

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، فدریکا مۆگرینی دوێنێ دووشەممە لە کۆتایی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپایی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێی داگرت: جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ یەکێتی ئوروپا گرینگایەتی ستراتژیکی هەیەو ئەو یەکێتییە لەمەڕ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، کۆک و یەکدەنگە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا هەروەها لە وشداریدانێکی ناڕاستەوخۆ بەئەمریکا وتی:   ئەو یەکێتییە ئامادەیە بێتوو پێویست بکا بەرژەوەندییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بپارێزێ.

ناوبرا وتیشی: یەکێتی ئوروپا هەروەها خوازیاری لێکدانەوەی پرس وبابەتی دیکەی وەک، پرسی مووشەکی و پرسە ناوچەییەکان لەڕێی وتووێژ دەگەڵ ئێران بەڵام بەدەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا بەر لە دەسپێکرانی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە وتبووی؛ لەو کۆڕەدا پێشنیارێک بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران نایەتە ئاراوە.

هەندێ میدیا پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە؛ ئینگلیز، ئاڵمان و فەڕانسە لەهەوڵدان پێشنیاری ئابلۆقەدانی ئێران لەمەڕ پرسی مووشەکی باس بکەن لەدانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا.