ئادار 21, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • نیۆیۆرک بوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی دژی موحەممەدی کوڕی سەلمان

کۆمەڵێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوان بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە مەنھەتەنی نیۆیۆرک، ناڕەزامەندیی خۆیانیان بەرامبەر بە سەردانەکەی پاشمیری عەرەبستانی سەعودی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ھەڵسوڕاوان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا بە بەرپا کردنی ئەم خۆپیشاندانە لە بەردەم بینای شارەوانیی نیۆیۆرک لە مەنھەتەن،ناڕەزامەندیی خۆیانیان بەرامبەر بە سەردانەکەی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعودی بۆ ئەم شارە ڕاگەیاند.

خۆپیشاندەران پارچەنووسگەلێکیان پێ بوو کە بە سەریانەوە شوێنھاتی کارەساتباری شاڵاوی سەربازی و دڕندانەی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن شەرمەزار کرا بوو .

بەشدارانی ئەم خۆپیشاندانە ھەروەھا خوازیاری ڕاگیرانی پشتیوانیی سەربازیی ئەمریکا لە ڕژێمی عەرەبستان بوون و پێیان داگرت کە پاشمیری سەعودی بە کەسێکی ناشیاوی نادڵخواز دەزانن.

ناڕەزایان داوایان لە سەرۆکی شارەوانیی نیۆیۆرکیش کرد کە سەردانەکەی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعودی بۆ ئەم شارە کە بڕیار وایە حەوتەی داھاتوو ئەنجام بگرێت، ئیدانە بکات.

نوێ نەرانی دەنجومەنی سێنای ئەمریکاش لە دیدار لەگەڵ پاشمیری عەرەبستان ڕق و بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بە بەردەوامیی دەست درێژکاریی ئەم ڕژێمە بۆ سەر یەمەن دەربڕی.

ھەر لەم پەیوەندییەدا سێناتۆر باب کرۆکەر سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەمریکاو بێڕنی سەندرێز سێناتۆری دیموکراتیش ڕایانگەیاند کە ھێندێک لە سێناتۆرەکان لە دیدار لەگەڵ موحەممەدی کوڕی سەلمان لە بارەی ئەو ھەنگاوەی ڕیاز دژی جەماوەری یەمەن ناڕەزامەندییان دەربڕیوە.

موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری ڕژێمی عەرەبستانی سەعودی دوێنێ سێ شەممە لە سەردانێکی دوو حەوتەیی دا گەییشتە واشێنگتۆن.

سەرپەیڤ