نیسان 20, 2018 13:45 Asia/Tehran

یاسادانەرانی کوبا رۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند ؛ "میگێل دیاز کانێل" Miguel Díaz-Canel وەکوو سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە هەڵبژێردراوە.

بە پێی راپۆرتی ڕۆیتێرز لە هاواناوە؛ کۆڕی نیشتمانیی کوبا ڕایگەیاند ؛ "میگێل دیاز کانێل"ی تەمەن ٥٧ ساڵ وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە هەڵبژێردراوە و وەرزێکی نوێ لەم وڵاتە دەست پێ بووە.

ئەنجومەنی نیشتمانیی یاسادانانی کوبا ٦٠٥ ئەندامی هەیە کە مانگی رابردوو هەڵبژێردران، دەنگ وەرگرتن بە پێی یاسای کوبا بە شیوەی نهێنی ئەنجام درا.

ئەوە بۆ یەکەم جارە لە شەش دەیەی ڕابردووا کە کەسێکی دیکە جیا لە برایانی کاسترۆ (فیدل و رائۆل) پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی کوبا دەگرێتە ئەستۆ.

رائیۆل کاسترۆ سالی ٢٠٠٦ بە شێوەی فەرمیی دەسەڵاتی لە براکەی فیدل وەرگرت.

ژمارێک لە شرۆڤەکاران و شارەزایان لە سەر ئەو بڕوایەن کە بە دەسەڵات گرتنە دەستی جێگری یەکەم و دستی ڕاستی ڕائۆل کاسترۆ وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی کوبا، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە دارشتی گشتی و سیاسیی ئەم وڵاتە نایەتە ئاراوە.

میگێل دیاز کانێل، پلە حیزبییەکانی زۆر بە خێرایی وەپشت سەر ناوەو لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە دەستی راستی ڕائۆڵ کاسترۆ بووە.