نیسان 21, 2018 08:11 Asia/Tehran
  • لاوروف: رووسیا لە ڕەوتی وتووێژەکانی سوریایی نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕازییە

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ستفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا لە ڕەوتی وتووێژەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزایەتی دەربڕی .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سێرگێئی لاورۆڤ، لەم چاوپێکەوتنەدا ئاسۆی وتووێژەکانی سوری  - سوری  لە ژێر چاوەدێری  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە چاو مانگی ڕابردووی زایینی بە  کەم زانی و وتی : بەپێی  بڕیارنامەی  2254، ئەم ئاسۆیە جێی ڕەزامەندی نییە  . 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای سەرنجدان بە پێویستی بنیات نانەوەی  خانووبەرە، ژێرخانەکان، ناوەندەکانی جەماوەری و چارەسەرکردنی گرفتی گەلی  سوریا ، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی هاوپێوەند بەو کرد هەتا  بەشێوەیەکی چالاکتر لەم بوارە  هەوڵ بدەن  . 

لاورۆڤ داواکاری ناڕازیانی چەکداری سوریا لە ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ درێژەی پەلامار بۆسەر خاکی سوریا و پەرەی ئۆپراسیۆنی  سەربازی لە سەرانسەری ئەم وڵاتەی  ئیدانە کرد و لەسەر پێویستیی دەستپێکردنی هەرچی خێراتری  لیژنەی دیاریکردنی یاسای بنەڕەتی سوریا لە ژنێڤ، پێداگری کرد  . 

وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا سەرلەبەیانی ڕۆژی  شەممە چواردەی  ئاڤریل  زۆرتر لە سەد مووشەکیان نابەرەو  ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا  . ئەم تاوانکارییە دڕندانەیە بە بیانووی  پەلاماری شیمیایی ئیدیعاکراو بۆسەر ناوچەی ددوما لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی ئەنجام بوو  . 

سەرپەیڤ