تڕەمپ : گەمژانەترین یاساکان بۆ ئەمریکان
سەرۆکی ئەمریکا شەوی رابردوو لە تویتەردا ، یاساکانی ئەم وڵاتەی بە گەمژانەترین یاساکان لە جیهاندا ناوبرد.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، دۆناڵد تڕەمپ گوتی : کاتێک کە کۆچبەران بە شێوەی نایاسایی دێنە ئەمریکا ، حکومەتی ئەم وڵاتە دەبێ دەسبەجێ و بێ بڕینی قۆناخی یاسایی ، دەریان بکات.
تڕمەپ ئیددعای کرد کۆماریەکان بە دوای سنووری قایم و بە لانیکەم گەیاندنی تاوانەکانن بەڵام دیموکراتەکان بە دوای سنووری کراوەدان و لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکاندا لاواز دەجووڵێنەوە .
حکومەتی ئەمریکا بە گرتنە بەری سیاسەتی بە ناو تەحەمولی سفر لە بەرامبەر هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی ، یەکێک لە ئاشکراترین و دیارترین مافە مرۆییەکانی ناوەتە ژێر پێ . لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتەدا ، نزیکەی دوو هەزار مناڵ لە چەند حەوتەی رابردوودا بە زەبری زۆری لە باوانیان جیاکراونەتەوە و لە کەمپی جیاجیادا بە درێژایی سنووری ئەمریکا و مەکسیک بەندکراون .
رێکخراوی نەتەوەکانیش بە شەرمەزار کردنی ئەم ئاکارەی حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانی سیاسەتێکە کە بە پێی ئەوەوە مناڵان لەبەر ئاکاری باوانیان تەمێ دەکرێن .
ئەمریکا تاکە وڵاتە کە دەقی نێودەوڵەتی داکۆکی لە مافە بنەڕەتیەکانی واژۆ نەکردووە .