ته‌مووز 13, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان لە ئەمریکا بەئامانجی پاڵپشتی لە پرسی فەلەستینیەکان

خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیی شارومەندانی ئەمریکا بەئامانجی دەربڕینی نەیارەتی لەگەڵ گەڵاڵەی"دانووستانی سەدە"و داکۆکی لە گەلی فەلەستین، لە واشنگتۆن بەڕێوە چوو .

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن لە واشنگتۆن، چالاکانی دژ بەشەڕ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی ناسراو بە مامەڵەی سەدە، لەبەردەم ماڵی "جراد کۆشنەر"، زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆبوونەوە.

چالاکانی دژە شەڕ و لایەنگرانی فەلەستین بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەگەڵاڵەی ناسراو بە مامەڵەی سەدە لەبەردەم ماڵی کۆشنەر، کە گەڵاڵەداڕێژ و ئەنجامدەری جێ بەجێ کرانی ئەو مامەڵە پڕشورەییەیە، کۆبوونەوە.

گەڵاڵەی ئەمریکی مامەڵەی سەدە کە رژیمی عەرەبستان لەهەوڵی سەپاندنیەتی، بەمانای لەناوبردنی فەلەستین، قودس، دانی شەرعییەت بە زایۆنییەکان و پاشگەزبوونەوە لەمافی گەڕانەوەی فەلەستینیانە.

ڕاگەیێندرانی مامەڵەی سەدە جێی سەرسووڕمان و سەیرنییەو بارودۆخ بەجۆرێکە کە ژمارێک لە وڵاتانی عەرەب پێش ئیسرائیلی، بەریتانی وئەمریکییەکان هۆگری جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەن.

بەشە شاراوەکانی مامەڵەی سەدە، ئیدی ئاشکرا بووەو سەرباری ئەوەی ژمارێک کەسایەتیی عەرەب  ناوبژیوانی جێ بەجێ کرانی ئەو مامەڵە پڕشورەییەن، بەڵام بەملوێنان موسڵمانی توڕە، نەیاری ئەو مامەڵەن.

سەرپەیڤ