ئاب 11, 2018 13:09 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی مانۆڕی دەریایی چین لە دەریای زەرد

مانۆڕی دەریایی ئەرتەشی چین لە ناوچەیەک هەڵکەوتوو لەنێوان دەریای زەردو نیمچەدوورگەی کۆریا دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ماڵپەڕی سوپای چین ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئەو مانۆڕە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە پێنج شوێن لە شاری "چینگدائۆ" لە رۆژهەڵاتی چین و بەئامانجی بەهێزکرانی توانای بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی هاتنی فڕۆکەکان و پاپۆڕەکانی ئەمریکا دەس پێ بووەو هەتا ڕۆژی دووشەممە بەردەوامە.

هەواڵدەریی یونهاپ ڕایگەیاند، لەوانەیە چین لەو مانۆڕەدا لە پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری "لیائۆنینگ" کەڵک وەربگرێ.

چین لەمانگی ئاگۆستی ساڵی رابردوو(٢٠١٧) کاتێک کە کێشەی نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا گەیشتە ئەوپەڕەکەی، لەدەریای زەرد مانۆڕی بەڕێوە برد.

ئەو مەشق ومانۆڕە لەبارودۆخێکدا بەڕێوە دەچێ کە ئەمریکا لەدەریای باشوور، چینی خستووەتەژێر گوشار و چەکئامێرگەلێکی لەگەڵ پاپۆڕەکانی ڕەوانەی ناوچە کردووە.

بەقووڵبوونەوەی کێشەکان لەناوچەو گەشتی ئەم دواییەی ژمارێک فڕۆکەی ئەمریکی لەو ناوچەی ڕۆژهەڵاتیی چین، پیکەن بڕیاری داوە ئەو مانۆڕە سازبداو بەزۆر گرینگی لێکداوەتەوە.

سوپای چین رۆژی ڕابردوو(هەینی) پاش هاتنی فڕۆکەیەک بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ شوێنی دوورگە دەسکردەکانی چێکراوی ئەو وڵاتە، شەش جار وشداری دایە ئەو فڕۆکەیە.

چین تاڕادەیەکی زۆر بەسەر گشت دەریای چینی باشووری و ڤێتنام، فیلیپین، مالزی، برونئی و تایوانیش هەرکامەیان ئیدیعای خودانەتی بەسەر بەشگەلێکی دەکەن.

سەرپەیڤ