ئاب 14, 2018 17:49 Asia/Tehran
  • ترامپ هەڵپەسیردرانی فرۆشتنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیف - ٣٥بە تورکیای پشت ڕاست کردەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری ئیف - ٣٥ بە تورکیای بەستەوە بە وەرگرتنی ڕاپۆرتی نەوەد ڕۆژەی پێنتاگون و لێکدانەوەی ئەرێنیی ئەم ڕاپۆرتە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " دوناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕٶژی سێشەممە بە مۆرکردنی گەڵاڵەی بودجەی بەرەڤانی ئەم وڵاتە ، بڕیاری کۆنگرەی بۆ هەڵپەسێردرانی فرۆشتنی فڕکە شەڕکەرەکانی ئیف - ٣٥ بەتورکیای تەئید کرد. ترامپ لەڕێ وڕەسمێکدا لە بنکەیەکی سەربازی لە نیویورک ، گەڵاڵەی بودجەی بەرەڤانی ئەمریکا بە بایخی ٧١٦ ملێارد دوڵاری کە ماوەیەک لەمەوپێش لە کۆنگرەی ئەم وڵاتە پشت راست کرابووەوە، مۆرکردو خستیە بواری جێ بەجێ کردن/. بە پێێ ئەم گەڵالەیە ، وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا پێنتاگون بڕە پارەی ٦٣٨ ملیارد دوڵاری بودجە بۆ گەڵاڵە ڕێژی سەربازی وهەروەها ٦٩ ملیارد دوڵار بودجەی پاشەکەوتی بۆ هەڵمەتەکانی سەربازی لە وڵاتانی بیانی ، وەردەگرێت. پێنتاگون نۆوەد ڕۆژ دەرفەتی هەیە هەتا ڕاپۆرتێک لەمەڕ پێوەندی دوولایەنەی ئەمریکا وتورکیا بداتە دەستەوە وهەتا ئەوکاتە فرۆشرانی فڕۆکە شەڕ کەرەکان بە تورکیا هەڵدەپەسیردریت. ئەم ڕاپۆرتە داگری لێکدانەوەی بەشداری کردنی تورکیا لە بەرنامەی ڕاهێنان وئۆپراسیۆنی ئیف - ٣٥ وهەروەها مەترسیە کانی کڕینی دامەزراوەکانی پەدافەندی موشەکی ئیس - چوارسەد دروست کراوی ڕوسیا لە لایەن تورکیا دەبێت، ئەگەربێتۆ ئەم لێکدانەوەیە ، بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا بێت، فروشرانی ئەم فڕۆکە شەرکەرانە بە شێوەی گشتیی بۆ تورکیا قەدەغە دەکرێت. پێوەندی تورکیا وئەمریکا لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە بەر مەسەلە وپرسە جۆربەجۆرەکان لەوان نەخشە ڕێگای "مەنبەج" ومیلیشیا کوردەکان لە باکووری سووریا ، ڕادەس کرانەوەی " فەتحوڵڵا گولەن " بایکۆتی وەزیرانی ناوخۆ ودادئەستێنی تورکیا لە لایەن ئەمریکاو داسەپانی نرخنامەو  ئازاد نەکرانی " ئاندرو برانسون" قەشەی ئەمریکایی ڕەش و تەماوی بووە.

سەرپەیڤ