بەڵێنی سەرۆکی ئا‌ڵمانیا بۆ دەرکردنی پەنابەران لە خاکی ئا‌ڵمانیا
ئانگێلا مێرکێڵ سەرۆکی ئا‌ڵمانیا لە وەڵامی خۆپیشاندانی ناڕەزایانەی خەڵکی وڵاتەکەی دژی پەنابەران،بەڵێنی دا بە زووترین کات پەنابەران بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان.
دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌کانی ناڕەزایانه‌ی راسته تونده‌ڕه‌وه‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌دژی سیاسیه‌ته‌کانی تایبه‌ت به کۆچبەران، سەرۆکی ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنی دا دەستبەجێ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی کە داواکارییه‌کانیان بۆ مانەوە لە ئا‌ڵمانیا ره‌تکراوه‌ته‌وه،بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان .
ئانگێلا مێرکێڵ سەرۆکی ئا‌ڵمانیا له‌کاتی گه‌یشتنی بۆ شاری دریدسن له ناوچه‌ی ساکسۆنیا بۆ بەشداری لە کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه حزبی یه‌کێتی دیموکراتی مه‌سیحی که خۆی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات، بەرەوڕووی کۆمەڵێک دروشم و هوتاف ناڕازییانەدا بووەوە له‌دژی سیاسیه‌ته‌کانی دەوڵەتەکەی تایبه‌ت به کۆچبەران و ھەر لە بەر ئەمەش بەڵێنی دا بە زووترین کات ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی کە داواکارییه‌کانیان بۆ مانەوە لە ئا‌ڵمانیا ره‌تکراوه‌ته‌وه،بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان .
مێرکێڵ دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه پارتەکەی له پرێس کۆنفرانسێکدا جەختی کرد: ده‌زانم بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران ده‌نگده‌رانی نیگه‌ران کردووه و مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی دروستکردوه ده‌وڵه‌ت نه‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا زاڵ بێت و له کۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت، بەڵام بەڵێنمان وایە بە زووترین کات ھەوڵ بدەین بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی کە جەماوەری وڵاتەکەمانی نیگەران کردووە کە لە حاڵی ئێستادا گرینگ‌ترینیان یەک لایی نەبوونەوەی چارەنووسی ئەو په‌نابه‌رانه‌یە کە داواکارییه‌کانیان بۆ مانەوە لە ئا‌ڵمانیا ره‌تکراوه‌ته‌وه.
ناوبراو پێشی داگرت: بۆمان ده‌رکه‌وتووه که له‌م دۆخه‌دا هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراون، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران که بووه‌ته گه‌وره‌ترین کێشه، به‌ڵام بەدڵنیاییەوە حکومه‌تی فیدڕاڵیی ئه‌ڵمانیا له‌رێی ده‌رکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئەرکەکانی لەم بوارەدا جێبەجێ دەکات.
له‌وکاته‌وه که له ساڵی 2015 زیاترله یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ری سەربە زۆربه‌ی وڵاتانی موسڵمان روویان له ئه‌ڵمانیا کردوه، هه‌ستی دژبه په‌نابه‌ران له‌و وڵاته زیادیکردوه و ئه‌وه‌ش پارتی "به‌دیل له‌پێناو ئه‌ڵمانیا"ی که پارتێکی ڕاست لایەنی توندڕه‌وه،ھان داوە ھەتا جه‌ماوه‌ری وڵاتەی دژی پەنابەران بوورووژێنێ و لەم ڕێگایەوە بە ھەڵخراندنی ھەستی نەتەوەایەتی دەنگدەری زیاتر بۆ خۆی ڕاکێشێت.