ئاب 18, 2018 17:38 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانی عومران خان وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان

" عومران خان" سەرۆکی تەحریکی ئەنسافی پاکستان بە بەدەس هێنانی ١٧٦ دەنگی ڕازی نوێنەرانی مەجلیسی نیشتمانی ئەم وڵاتە وەکوو بیست ودوهەمین سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرا.

ناوبراو ئەمڕۆ شەممە لە کۆسکی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتە سوێندی خوارد. عومران خان سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان وەرزێکی نوێی لە مێژووی گوڕانکاریەکانی ئەم وڵاتەیە کە دوای حەوت دەیە لە پاکستان لە ساڵی ١٩٤٧ ڕیبەران وکەسایەتی گەلیک لە دوو حێزبی "موسلیم لیگ نەواز ویا" خەڵک" هەموو کات سەرۆک وەزیرانی پاکستان بوونە  وهەرکاتێکیش کە سوپا کودەتای کردووە فەرماندەکانی سوپا دەسەڵاتیان لەدەس دابووە. هەربەم هۆیەوە لە ڕوانگەی کۆڕ وکۆمەڵەکانی سیاسی لە پاکستان ، سویندخواردنی عومران خان نە تەنیا ڕۆژی مێژوویی لە گوڕانکاریەکانی سیاسی ئەم وڵاتەیە ، بەلکۆ نیشانە وسمبۆلی داواکاریەکانی خەڵکی پاکستانیشە کە بە نا وتن بە دوو حیزبی سوننەتی وبەدەسەڵاتی ئەم وڵاتە خوازیاری گوڕانی قوڵ لە هەموو بەشەکان وگەڵالە جۆربەجۆرەکانی سیاسی، ئابووری وکۆمەڵایەتی پاکستانن. چاوەڕوانی گەلێک کە وادێتە بەرچاو بەدی هاتنی بۆ عومران خان لە کورت ماوەدا بڕیک دژوار بێتە بەرچاو چونکە داڕشتەکانی سیاسی وئابووری پاکستان زۆر ساڵە کە بەپێی ئولگو سەرمەشقی دوو حیزبی سوننەتی وداواکاری سەربازانی ئەم وڵاتە داڕێژراوە وبەدی هاتنی گوڕانکاری لەوان بە سادەیی ئەگەریی نیە. سەرۆک وەزیریی عومران خان بەسەر گوڕانکاریەکانی ناوخۆیی ودەرەوەیی پاکستان کارتێکەری ئەرینی دەبێت ، ئەگەر عومران خان بتوانێ سیاسەتەکانی ئەرتەیش لەگەڵ خۆی هاوڕەوت بکات ،لە پێشبردنی بەرنامەکانی سەرکەوتوو دەبێت.شک وگومانێک لە ئارادانیە سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان لەگەڵ گرفت وکێشە گەلیکیش بۆ جێ بەجێ کرانی درۆشمەکانی هەڵبژاردەیی وەک بەدی هاتنی ئاسایشی گشتیی ، دامەزرانی ئەمنیەت وچارەسەر کرانی کێشە وگرفتەکانی ناوخۆیی وهەروەها ناوچەیی دەتوانێ عومران خان لە جێ بەجێ کردنیان یارمەتی بدات. بێ گومان پێوێستیی جێ بەجێ کرانی بەرنامەکانی ئابووری وکۆمەڵایەتی دامەزرانی ئەمنیەت بۆ ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەکانی ناوخۆیی ودەرەوەییە کە سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان پێویستی زۆری پییانە. عومران خان وەکوو سیاسەت مەدارێک کە لە هوزوئەتنی نیونجی پاکستان زهوری کردووە و لەدوولایەنی سنوورلەدۆخە تێ دەگات دەتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لە بارستاکانی ناوچەیی نەتەنیا ئەمنیەت دابمەزرێنێت بەڵکۆ کێشە وگرفتەکانی ئابووری لەوان وزەیش چارە سەر بکات. بە هەرحاڵ ، لەروانگەی چاودێرانی سیاسی هەڵبژاردنی عومران خان وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان دەرفەتێکی باشە بۆ سیاسەت وانان وکەسایەتیەکانی سیاسی کە لە ساڵەکانی ڕابردوو لە چەرخەی کاربەدەستان بەدوور بوون وئێستاکە دەتوانن بە بەشداری چالاکانە لە بوارە جۆربەجۆرەکان بۆ چارەسەر کرانی کێشە وگرفتە کانی پاکستان هەنگاو هەڵگرن. لەم نێوانەدا بەبێ گومان ڕاگەیاندنی ئامادەیی وڵاتانی دراوسێی پاکستان بۆ هاوکاری لەگەڵ عومران خان بەتایبەت  لە بەشی وزە دەلاقەیەکی نوێی بەرەوڕووی ناوبراوکردەوەتەوە هەتا بە خەیالێکی ئاسودەو ئەرخەیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پاکستان هەنگاو هەڵگریت.

سەرپەیڤ