ئامادەیی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئوروپا بۆ گۆڕینی پێشنیارەکەی لەمەڕ "برگزیت"
نوێنەری یەکێتی ئوروپا لە دانوستانەکانی چوونەدەری بەریتانیا لەو یەکێتییە، ئامادەیی بروکسلی راگەیاند بۆ گۆڕینی پێشنیارەکەی لەمەر پرسی سنووری ئیرلەند .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاڵمان، "میشل بارنییە" وتووێژکاری یەکێتی ئوروپا لە وتووێژەکانی هاوپێوەند بە چوونەدەری بەریتانیا لەو یەکێتییە(برگزیت) رۆژی سێ شەممە وتی: یەکێتی ئوروپا بۆ گۆڕینی پێشنیارەکەی لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی سنووری کۆماری ئیرلەندو ئیرلەندی باکوور، ئامادەیە.
بارنییە وتی: هەردوولایەن خوازیاری پێش گرتن بە سازکرانی سنوور هاوڕێ لەگەڵ ڕێوشوێنی توندی نێوان کۆماری ئیرلەندو ئیرلەندی باکووری پاش برگزیتن.
بارنییە وتی: پێشنیاری یەکێتی ئوروپا لەوبارەوە لە مانگی فێڤرییەی٢٠١٨ـەوە لەسەر مێزەو ئەو یەکێتییە ئامادەیە پێشنیارەکەی بەلایەنێکی باشتردا بگۆڕێ.
بارنییە هیوای خواست، ئەو پێشنیارە لەدانیشتنی نافەرمیی دوو ڕۆژە کە بەتەوەری برگزیت و کۆچبەریی لە ئۆتریش بەڕێوە دەچێ، تاووتوێ بکرێ.
کەمتر لە سەتا پەنجاو سێی خەڵکی بەریتانیا بریتی لە؛ ئینگلیز، سکاتلەند، ڤێڵز و ئیرلەندی باکووری لەساڵی٢٠١٦ بەئامادەبوون لەگشت پرسییەک دەنگیان دا بە چوونەدەر لە یەکێتی ئوروپا"برگزیت".
بەریتانیا هەتا مارسی٢٠١٩ کاتی لەبەردەم دایە هەتا لەگەڵ یەکێتی ئوروپا بگاتە ڕێککەوتنی کارگێڕیی برگزیت .