ئه‌یلوول 23, 2018 16:04 Asia/Tehran
  • چین وتووێژی سەربازی لەگەڵ ئەمریکای ڤیتۆ کرد

چین لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان و ڕەخنەکانی لە پێوەندی لەگەڵ بایکۆتی سەربازیی ئەمریکا بە دژی سوپای ئەم وڵاتە ڕایگەیاند ک دووهەمین خولی وتووێژی سەربازی لەگەڵ ئەمریکای هەڵوەشاندوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  هوانگ  خە  پینگ،  جێگری کۆمیسیۆنی   سەربازیی ناوەندی چین  (CMC)  ڕۆژی یەکشەممە  ڕەخنەی لە بایکۆتەکانی سەپێندراوی ئەیاڵاتی یەکگرتوو بەدژی سوپای ئەم وڵاتە  ڕەخنەی گرت و وتی : ئەم وتووێژانە بڕیار بوو لە سبەینێ  دووشەممەوە  تا ڕۆژی چوارشەممە لە پیکەن بەڕێوە بچێت  کە هەڵوەشاوەتەوە.

 ناوبراو وتی :  چین خێرا شن جین لانگ  فەرماندەی هێزی دەریایی ئەم وڵاتەی کە بە مەبەستی  بەشداریکردن لە بیست و سێیەمین سەمپۆزیومی نێودەوڵەتی هێزی دەریایی سەردانی ئەمریکای کردووە بۆ پیکەن بانگ کردووە  . 

 ناوبراو وتی هاوکاری سەربازیی نێوان چین و ڕوسیا هاوکارییەکی ئاسایی نێوان  دەوڵەتانی سەربەخۆیە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەو پەڕی  شەڕی بازرگانی لەگەڵ چین  بەرەیەکی تازەی بە دژی ئەم وڵاتە ئاسیایی کردەوە و بەشێک لە سوپای ئەژدیهای زەردی لەبەر  کڕینی  چەکی ڕووسی، بایکۆت کرد  .