تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 20:43 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: ئەمریکا تیرۆریستانی داعشی لە سووریا بۆ عێراق و ئەفغانستان ڕادەگوێزێ

"سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ئیدیکای کردووە: هەندێ زانیاری دەس خراوە لەمەڕ گوێزرانەوەی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام(داعش) لەلایەن ئەمریکاوە لە سووریا بۆ عێراق و ئەفغانستان کە ئەوەش نیگەرانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ئیدیعای کردووە: لەمەڕ گوێزرانەوەی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام(داعش) لەلایەن ئەمریکاوە لە سوریا بۆ عێراق و ئەفغانستان، بڕێک زانیاری دەس کەوتووە کە ئەوەش نیگەرانیی زۆری بەدواوە بووە.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکانی ڕایگەیاندووە: زانیاریی بڕواپێکراو بۆ سەلماندنی ئەو قسە لەئارادایە. سەبارەت بەو بابەتە داوای شیکردنەوەمان کردووە لە ئەمریکاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان . ئەمریکا بەو کارەی لەهەوڵ دایە ئەفغانستان بکا بەناوەندی نوێی داعش. لەراستیدا ئەمریکا هەوڵ دەدا گرووپی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام(داعش) لەناوچەی باکوری ئەفغانستان لەنزیک وڵاتانێک جێگیر بکات کە لەگەڵ ڕووسیا پەیوەندیی ستراتژیکی هەیە.