تشرینی دووه‌م 03, 2018 17:10 Asia/Tehran
  •  ڕوسیا: گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران، زەبری تووندی ئەمریکا لە ئاسایشتی نێو دەوڵەتییە

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، ویڕای مەحکوومکردنیی کردەوەی یەکلایانەی ئەمریکا لەمەڕ چوونە دەر لە بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران ، ڕایگەیاند: "کردەوەی ئەمریکا ، زەبرێکی تووندە لە ئاسایشتی نێو دەوڵەتی و ڕیاکاریی لە سیاسەتەکانی ڕاگەیاندراوی کۆسکی سپی یە ."

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤەزیۆنی ئێران ، لەبەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دا هاتووە؛ ئەمریکا بە کردەوە تێکدەرانەکانیی لەوان  چوونە دەری یەک لایانە لە رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ؛  دەبێتە  هۆی تێکدرانیی ڕێککەوتننامەی گرنگی بەرجام ولاوازبوونەوەی پاوەجێی نێو دەوڵەتی .

 وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەم بەیاننامەیە بە ریخنە گرتنی تووند لە چوونە دەری یەکلایانەی ئەمریکا لە پەیمانەکانی دوو لایانە و نێو دەوڵەتی وبەئاماژە بە پێبەندی کۆماری ئیسلامی  ئێران بە ئەرکەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەختیکرد؛ ڕوسیا بە هیچکلۆجێ وەها کردەوەگەلێکی یەکلایانە کە بە پێچەوانەی  پەسەندکراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، قەبووڵناکات.

 وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی دوو فاقیانەی واشنگتۆن بەرامبەر وڵاتانی جیهان، بەتایبەت ئێران، بەڕاشکاوی گوتی ئەگەر واشنگتۆن هپگری دانووستانە لەگەڵ ئێران و هەروەها چارەسەری گرفتەکانی لەگەڵ تاران دا ، ئەمە چۆنە کە سیاسەتی گوشار و بایکۆت و هەرەشە بەشێوەی هاوکات بەڕێوە دەبات؟

 بە گوێرەی بەیاننامەی ئەم ناوەندە ڕووسیاییە، ڕوسیا و وڵاتانی دیکەی ئیمزا کەرەوەی بەرجام وێڕای پێبەند بوون بە بەرجام، هەموو کردەوەکانی پێویست بۆ پەرەی هاوکارییەکانی نێو دەوڵەتی و ئاڵو وێڕەکانی ئابووری و بازەرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام ئەدەن و بە هیچکلۆجێی ناچنە ژێر باری بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران .

 داناڵد ترەمپ رۆژی  ٨ مای ٢٠١٨ چوونە دەری  ئەمریکا لە بەرجام و هەروەها گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێرانی لە دوو خولی ٩٠ ڕۆژە و ١٨٠ رۆژە ڕاگەیاند. لە حالێکدا کە قۆناخی یەکەمی بایکۆتەکان لە ئاگوستی ڕابردوو گەڕێندراونەتەوە،  دەوڵەتی ئەمریکا دوێنێ هەینی وێڕای ڕاگەیاندرانی گەڕانەوەی قۆناخی دووهەمی بایکۆتەکان دژی ئێران لە ٥ نۆڤەمبەر،دانی بەوە داناوە کە ناچار بووە  لە بایکۆتی نەوتی هەشت وڵات خۆش بێت. 

سەرپەیڤ