سی و سێهەمین کۆبوونەوەی سەرانی "ئاسە ئان" دەستی پێکرد
تشرینی دووهم 12, 2018 08:59 Asia/Tehran
سی و سێهەمین کۆبوونەوەی سەرانی یەکێتی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا "ئا سە ئان" ئەمڕۆ دووشەممە بە دروشمی"بەهێزکرانی تیجارەتی ئازاد" لە سەنگاپور دەس پێ کرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی یەکێتی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەسای ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی هەتا رۆژی پێنج شەممە ١٥ی نۆڤمبەر بەردەوامە.
مالزی، ئەندۆنزی، سەنگاپور، فیلیپین، برۆنئی، میانمار، کامبوج، لائۆس، ڤێتنام و تایلەند دە وڵاتی ئەندامی "ئاسەئان"نن کە لەساڵی١٩٦٧ـەوە پێکهاتووە.