ترزا مەی ، دەست لەکار دەکشێتەوە
کانونی یهکهم 12, 2018 20:50 Asia/Tehran
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا باسی دەست لەکارکشانەوەی ترێزامەی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمەی کرد لە هەڵبژاردنی سەرانسەری ساڵی 2022 .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، چەند کاتژمێر بەرلە دەنگ وەرگرتنی پارتی پارێزکاری بەریتانیا سەبارەت بە شیاوەتی ناوبراو بۆ درێژەی پۆستی سەرۆک وەزیران و ڕێبەرایەتیی ترێزا مەی بەسەر ئەم پارتە، نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند مەی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەنگ وەرگرتنی ئەمشەو سەبارەت بە ڕێبەرایەتی داهاتووی ئەم پارتە لە هەڵبژاردنی سەرانسەری نابێت بەڵکوو ئەنجامەکەی دیار دەبێت کە لە بارودۆخی ئێستادا چ کەسێک بەرپرسایەتی وتووێژی کشانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا واتە برگزیت، ڕێبەرایەتی دەکات.