کانونی یه‌که‌م 14, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: بێتوو ئەمریکا لە ئای ئێن ئێف بکشێتەوە ڕووسیایش پێبەندی نامێنێتەوە

دەوڵەتی ڕوسیا وشداری دا ئەگەر ئەمریکا لە پەیمانیی چەکەکانیی ناڤۆکیی مامناوەندی بڕ (ئای ئێن ئێف) بکشێتەوە، مۆسکۆیش پێبەندی بەلێنییەکانی نامێنێتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،"ویلادیمیر ئارماکۆف" بەڕێوە بەری فەرمانگەی کۆنتڕۆڵ و قەدەخەی پەرەی چەک و جۆڵی  وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا  رۆژی هەینی گوتی، واشنگتۆن دەبێ لەم ڕاستییە ئاگادار بێت کەئەگەر لە  پەیمانیی ئای ئێن ئێف بکشێتەوە ئەم پەیمانە ڕادەگیردرێت و هەموو قوورسایی بەرپرسایەتیی ئەم کردەیە دەگەرێتەوە بۆ ئەمریکا.  دەوڵەتی ئەمریکا چوار شەممە ٥ دیسەمبەر لە یادداشتێک هەڵپەسێردرانیی شەش مانگەی  ئەندامبوونیی لە پەیمانیی هێزەکانی ناڤۆکی مام ناوەندی بڕ (ئای ئێن ئێف)، بەشێوەی فەرمیانە ڕاگەیاند.کاربەدەستانی ئەمریکایی، مۆسکۆیان تۆمەتبار کردووە بە بنپێکردنەوەی پەیمانیی دوو لایانە.  دەوڵەتی ڕوسیا  بەڵام ئەم تاوانەی ڕەتکرد و بەڕاشکاوی گوتی ئەمریکا بە بیانووی پرو پووچ گەرەکیەتی بوار بۆ لە ناو چوونیی ئەم ڕێککەوتننە خۆشبکات. ئارماکۆف وێڕای ڕەدکردنەوەی هەر چەشنە پشکنینی یەکلایانە لە هەرێمی ڕووسیا جەختیکرد مۆسکۆ ئامادەی وتووێژەکانی لۆژیکانەیە لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی. ڕێککەوتننامیە ئای ئێن ئێف لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان ئەمریکا و سۆڤییەتی پێشوو ئیمزا کرا. ئەم پەیمانە دوو لایەنی ناچار دەکرد تا مووشەکەکانیی مام ناوەندی بڕی زەوی بۆ زەوی بالێستیک و مووشەکەکانیی کرۆزی خۆیان بە خێرایی ٥٠٠ تا ٥٥٠٠ کیلومەتر، لە ناو ببەن.

سەرپەیڤ