کانونی یه‌که‌م 19, 2018 14:10 Asia/Tehran
  • وشداری دانی کۆریای باکووری سەبارەت بە بەردەوام کرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی پیونگ یانگ

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باکوور لە بارەی بەردەوام کرانی بایکۆتەکانی واشێنگتۆن دژی پیونگ یانگ وشداری دایە ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باکوور، ڕۆژی چوارشەممە وشداری دایە واشێنگتۆن، بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی سێ کەس لە کاربەدەستانی باڵای پیونگ یانگ بۆی ھەیە ڕێگای چەک داماڵینی ناڤۆکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا بۆ ھەمیشە داخات و لەوانەشە ببێتە ھۆی گەڕانەوەی « سێرە گرتن بۆ یەکتر».

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لەم دواییەدا بە بیانوویەکی پڕوپووچ بایکۆتی تازەی بە سەر سێ کەس لە کاربەدەستانی باڵای کۆریای باکووری دا سەپاند.

ھەر لەم حاڵەدا وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکاش دوێنێ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا کۆکرانەوەی بەرنامەی چەکەمەنیی ناڤۆکیی کۆریای باکووریی کرد بە مەرجی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئەو وڵاتە.

سەرکردەکانی کۆریای باکوور و ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەی ١٢ی ژوەنی ٢٠١٨دا لە سەنگاپوور جەختیان کرد لە سەر چەسپێندرانی سەقام و ئاشتی لە نیمچەدوورگەی کۆریا ، کەچی تەنیا ١٠ ڕۆژ دوای ئەو دیدارە "داناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ماوەی بایکۆتە ئابوورییەکانی دژ بە پیونگ یانگی بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

 

سەرپەیڤ