کانونی دوھەم 03, 2019 09:43 Asia/Tehran
  • ترەمپ: بە ئەسپایی لە سووریا دەکشێینەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە: دوای شکست ھێنانی داعش، ھێزەکانی وڵاتەکەی بە ئەسپایی لە سووریا دەگەڕێنەوە.

دانالد ترەمپ سەرۆک کۆمارى ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی دا بانگەشەی کرد: تەنانەت دواى کشانەوەمان لە سوریا کوردەکانی ئەو وڵاتە دەپارێزین.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٨  بە بانگەشەی ساویلکانەی وەدی ھاتنی ئامانجەکانی واشێنگتۆن لەمەڕ شکاندنی تیرۆریستانی داعش ، فەرمانی ھەڵاتنی ھێزەکانی ئەمریکی لە ماوەیەکی سی ڕۆژە لە خاکی سووریای دەرکردو کەچی دوای کاردانەوە نەرێنییەکان بەرامبەر بەو بڕیارە بە ھەنگ و پەلەیەی ڕایگەیاند کە کشانەوە لە سووریا بە ئەسپایی و لەماوەی ١٢٠ ڕۆژدا ئەنجام دەگرێت و بە نیازن  ئەو هاوپەیمانە کوردانە بپارێزین کە شەڕى داعشیان لەگەڵدا کردوون.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی کردووەتە پرسی کۆریای باکوورییش و ڕایگەیاندووە: پەیامەکەی کیم جۆنگ ئون، ڕابەری کۆریای باکووریی بەدەست گەیشتووە و پێشبینی ئەوە دەکات بەمزووانە لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی کردووە:پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکووری دا دامەزراندووەو قەت لە سەر خێرایی ڕەوتی چەک کرانی ناڤۆکییانەی ئەو مڵاتە پێداگر نەبووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە: نامەیەکی باشی لە کیم جۆنگ ئونی ڕابەری کۆریای باکووریی پێ گەیشتووە و لەوە ئەچێ بەم زووانە لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

کیم جۆنگ ئون ڕابەری کۆریای باکووری لە لێدوانێکدا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی تازەی زایینی وشداریی دابووە ئەمریکا لە ئەگەری بەردەوام کرانی بایکۆتەکانی سەر وڵاتەکەی، پیونگ یانگیش ھەڵس و کەوتی خۆی دەگۆڕێت.

سەرپەیڤ