کانونی دوھەم 04, 2019 10:47 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان هەزار ترۆریست لە ئۆپراسیۆنی سوپای رووسیا لە سوریا

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایگەیاند، دەیان هەزار ترۆریست لە ئۆپراسیۆنی دژە ترۆریستی سوپای ئەو وڵاتە لە سوریا کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا؛ وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی سوپای ئەو وڵاتە لەدژ ترۆریستان لەناوچە جیاجیاکانی سوریا زیاتر لە هەشتاو حەوت هەزار تیرۆریست کوژراون کە ٨٣٠ کەسیان سەرکردە بوون.

لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە هەزار پێگەی ترۆریستان و نزیک بە دە هەزار جبەخانەو هەماری سوتەمەنی تیرۆریستان لەناوبرا.

لەبەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە؛ ٦٥٠ تانک و زیاتر لە٧٠٠ئۆتۆمبیلی جەنگی ترۆریستانیش لە هەڵمەتی دژە ترۆریستیی سوپای ڕووسیا لە سوریا تێکشکێندرا.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا کە بەهەوڵی سوپو جەماوەری سوریا ، پیلانی دوژمنان بێ ئاکام مایەوە.

سەرپەیڤ