کانونی دوھەم 26, 2019 17:43 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی سەرلەنوێی مالزیا  دەگەڵ میوانداریەتی  لە وەرزشوانانی  ئسرائیلی

سەرۆک وەزیرانی مالزیا بە ڕاگەیندرانی دووبارەی نەیاریەتی ئەو وڵاتە لە گەڵ میوانداریەتی کردن لە مەلەوانانی ئیسرائیلی بۆ بەشداری کردن لە ڕکەبەرایەتیەکانی جیهانی مەلە لە مالزیا وتی وەرزشوانانی ئیسرائیلی سەربە ڕژیمی فریوکارن و خەڵکی مالزیا ڕقیان لە فریوکارانە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  خوێندکارانی  ئێرانی ئیسنا  ماهاتیر  موحەمەد  ڕۆژی شەمە  لە وتەگەلێکدا  لە ناوچەی کامێرونی هایلەند  جەختی کرد  ئەو وڵاتە مافی هەیە شاروومەندانی  ئیسرائیلی  لە چوون بۆ مالزی  بێ بەری بکات . بەو پێیە  دەوڵەتی ئەو وڵاتە  بڕیاری  داوە  بەر بگرێت بە بوونی وەرزشوانانی  ئیسرائیلی   لە  کێبەرکێیە جیهانیەکانی  مەلەی  2019  لە  مالزیا .  ماهاتیر  موحەمەد  هەروەها  لە بەشێکی   دیکەدا لە  وەتەکانی  خۆی  وێڕای   ئاماژە بە  بڕیاری  دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری  ئەمریکا  بۆ بەرگرتن  لە چوونی  شاروومەندانی  بڕێک لە وڵاتانی موسوڵمان بۆ ئەمریکا وتیشی  ئەگەر بێتوو وەها کارێک ئەنجام بدات  کە وایە مالزیش  دەتوانێ   بەر بگرێت  بە چوونی  ئیسرائیلیەکان بۆ ناو ئەو وڵاتە . مالزیا  لە 29  ژوئیە  تا چواری ئووت  میوانداری  کێبەرکێیەکانی پاڵەوانیەتی  مەلەی  2019یە .

سەرپەیڤ