شوبات 02, 2019 19:34 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی بەخشینی نێودەوڵەتی لە سیاسەتەکانی ترامپ لە هەمبەر پەنابەران

ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی ، سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەمبەر پەنابەرانی ، نایاسایی وبنپێکردنی مافی مرۆڤ زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، مارگاریت هوانگ بەڕێوە بەری ئیجرایی بەخشینی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا ڕایگەیاند ، سیاسەتی " مانەوە لە مەکسێک" دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە مەبەستی پێشگیری کردن لە هاتنی پەنابەرانی، بە نایاسایی وبنپێکردنی مافی مرۆڤ زانی. بەڕێوە بەری ئیجرایی بەخشینی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا وتی نوێترین سیاسەتی دەوڵەتی ترامپ ، پەرەی هەوڵەکانی پێشوو بۆ بڕانی ڕیگا یاساییەکانی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەم وڵاتەیە . نێزیک بە ٢٤٠٠ سەربازی سوپای ئەمریکا ، بۆ یارمەتی دان بە پاڕاستنی سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ مەکسێک لە ناوچەی سنووری جێگیر بوونە . ناکۆکی دۆناڵد ترامپ وکۆنگرە لەسەر پەسەن کردنی بودجەی دروست کرانی دیوار لە سنووری مەکسێک بووە هۆو بەش گەلێک لە دەوڵەتی فێدراڵی ئەمریکا ، لە ٢٢ی دێسەمبەری ٢٠١٨ هەتا هەینی ٢٥ی ژانێفەری ٢٠١٩ دابخرێن . لە کۆتایی دا ترامپ وسەرۆکانی کۆنگرە ڕەزامەندیان دەربریی کە بودجەیەکی کاتیی بۆ کرانەوەی دەوڵەت پەسەن بکەن ووتووێژەکانی بودجە لەمەڕ  دیواری سنووری درێژە بدەن.

سەرپەیڤ