ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەرنامەی ناڤۆکی کوریای باکووری
بە گوێرەی ڕاپۆڕتێکی نهێنیانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان کوریای باکووری ، بەرنامەی مووشەکیی بالستیک و ناڤۆکی خۆی پاراستووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تەسنیم بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە نەهێنیە ، کوریای باکووری بەرنامەی موشەکیی بالستیک و ناڤۆکی خۆی پاراستووە و بە دوای ڕێگاگەلێکە بۆ پاراستنی ئەو تواناییگەلە تا بە هیچ پەلامارێکی سەربازی لەناو نەچێت . ئەو ڕاپۆڕتە ی ڕێکخروی نەتەوەکان کە ڕوولە 15 ئەندامی کومیتەی بایکوتەکانی ئەنجومەنی ئاسایش نووسراوە ماوەیەک بەرلە دانیشتنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی دووهەم لە نێوان دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کیم جونگ ئون ڕێبەری کوریای باکووری بڵاو کراوەتەوە ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی نەتەوەکان نیشانەی ئەوەیە کە پیونگ یانگ کەڵک وەردەگرێت لە دامەزراوە نا سەربازیەکانی خۆی بۆ وێنە فڕگەکان بۆ کۆبوونەوە و تاقیکردنی مووشەککی بالستیک بە ئامانجی بەرگرتن لەپ ەلاماری یەکجاری بۆس ەر سایتەکانی بەرهەمهێنان و هەمارە مووشەکیەکانی بچووکتر . سەرانی کوریای باکووری و ئەمریکا 12 ژوئەنی 2018 زایینی لە سەنگاپوور بەڵگەیەکیان واژۆ کرد کە بە پێی ئەو بەڵگەیە پیونگ یانگ بەڵێنیان دا بە چەک داماڵینی بە تەواوی ناڤۆکی و ئەمریکا بەڵێنی داوە بە دانی گەرەنتی ئاسایشی بۆ کوریای باکوور . تڕەمپ چەن ڕۆژ دوای دیداری خۆی لە گەڵ ڕێبەری کوریای باکوور و واژۆی ڕێککەوتننامە لە گەڵ ناوبراو بایکوتەکانی ئابووری دژی پیونگ یانگ بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەی درێژ کردەوە کە ئەو پرسە بووە هۆی تووڕەیی بەرپرسانی پیونگ یانگ .