شوبات 15, 2019 10:25 Asia/Tehran
  • دەنگی نەرێنیی پەرلەمانی بەریتانیا بە ستراتژیی برێگزیتی دەوڵەتی مەی

مەجلیسی عەوامی بەریتانیا ئێوارەی پێنجشەممە دەنگی نەرێنی دا بە پرۆژەیاسای پێشنیاریی دەوڵەت لەمەڕ درێژەپێدانی دانوستانی چوونەدەر لە یەکێتیی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەو دەنگ وەرگرتنەدا ٣٠٣ نوێنەر لە هەمبەر ٢٥٨ نوێنەری دیکە نەیارەتییان کرد بەرامبەر بەو پرۆژەیاسایە.

بەم، چەشنە "ترێزا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەبێ هەرچی خێراتر ستراتژیی نوێی دەوڵەت بۆ چونەدەر لە یەکێتیی ئەورووپا ئاراستەی پەرلەمان بکات.

"جێرێمی کوربین" ڕێبەری سەرەکیترین پارتی نەیاری دەوڵەت پاش راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکان راشکاوانە رایگەیاند؛ نوێنەران بە دەنگی خۆیان ئەوەیان سەلماند کە ڕازی بە ستراتژیی دەوڵەت لەمەڕ چوونەدەر لە یەکیتیی ئەورووپا نین.

کوربین ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ستراتژیی دەوڵەتی "مەی" شکستی هێناوە و ئەو دەبێ بەرنامەیەکی تۆکمە خۆی بۆ برێگزیت ئاراستە بکات.

پێشتر نوێنەرانی پەرلەمان سەبارەت بە دوو پرۆژەیاسای هاوپێوەند بە برێگزیت دەنگیان دابوو کە هیچکامیان پشت ڕاست نەکرایەوە.

بڕیارە بەریتانیا ٢٩ی مارسی ٢٠١٩ لە یەکێتیی ئیەورووپا بێتە دەرەوە.

دەوڵەتی پارێزکاری ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ رزگار بوون لەو ڕەوشەی ئیستا، لە بن گوشاری یەکیتیی ئەورووپا و پارتەکان و بیر و ڕای گشتی لە نێوخۆی بەریتانیادایە.